ئەحمەد خواجە کوڕی عەزیز کوڕی عوسمان ئاغای ئەردەڵانییە، ڕۆژی 06-07-1903 لەدایک بووە، سەرەتا لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی و دوایی لە قوتابخانە میرییەکاندا خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە، ساڵی 1922 کە شێخ مەحمودی نەمر لە هیندستانەوە گەڕایەوە بۆ
سلێمانیسلێمانی و حکومەتی پێکهێنا ئەحمەد خواجەی کرد بە گەنجینەوانی خۆی، لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداری کردووە، چەندەها جار شێخ مەحمودی نەمر نامەی پیادا ناردووە بۆ کاربەدەستانی (ئێران) و قونسوڵی ڕووس لەوێ. کە ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرکرا بوو بەسەرنووسەری، لەو کاتەدا هەر ئەم پیاوە بیری لە دەرکردنی پولێک بۆ حکومەتی کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی کێشاوە، لەپاش خۆی ئەم بەرهەمانەی بەچاپ گەیاندووە:
چیم دیچیم دی (3) بەرگ، 101 پیاوی کورد، مامۆستای پەری، فەرهەنگی کوردی، بلانجۆ (وەرگێڕان) جگە لە وتارو هەندێ بەرهەمی تر کە لەگۆڤاری گەلاوێژ و بڵاوکراوەکانی تردا بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆژی 04-03-1997 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە و لە سلێمانی لەگردی سەیوان نێژراوە.
[1]