ساڵ و شوێنی لە دایکبوون: 1960 #کۆیە# .
پلەی خوێندن: کولێژی پزیشکی زانکۆی موستەنسریە-بەغدا،
هەڵگری ماستەر و دکتۆرا و پلەی MRCP لە بەریتانیا لە بواری چارەسەری نەخۆشی میکرۆبی.
لە ساڵی 1994 وەک مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی تۆتنگهام دامەزراوە.
ساڵی 2002 پلەی ئەکادیمی پڕۆفیسۆری پێدراوە و لە هەمانکاتدا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشی میکرۆبی بووە.
سەرۆکی بەشی توێژینەوەی زانستییە لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا و ئەندامی بۆردی توێژینەوەی پزیشکییە لە ئاستی دەوڵەتی بەریتانیا.
چەندین توێژینەوەی زانستی هەیە تایبەتیی لە بواری دۆزینەوەی ڤاکسینی نەخۆشییە میکرۆبییەکان.
دامەزرێنەری کۆرسی ماجستێر و سەرپەرشتیاری چەندین خوێندکاری دکتۆرایە.
کەسێکی چاڵکی کۆمەڵگە و ڕەوەندی کورد و لۆبی کردن بووە بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤی کورد
وەکو چاودێرێک و نووسەرێک لە بواری ستراتیژی و مەسەلەی چارەنووسسازدا وتارو نووسینی هەیە.
خێزاندارە
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.