گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ئاسیایە، کەوتووە 87 کم.ی باکووری ڕۆژئاوای #کرماشان# (لە سەر ڕێ کرماشان-#پاوە#) و 25 کم.ی شاری پاوە، لە نزیک گۆندی قوری قەڵا، و بەشێکە لە قەزای ڕوانسەر، ئەم ئەشکەوتە لە دەرەی مەڕان واتە دەرەی ئەشکەوتانە جێیەکی زۆر ڕازاوەو پڕ لە دار و درەخت. یەکێکە لە نایابترین ئەشکەوتانی کسڵ(ئاهەک)ی،.
هەتا ئیستا نزیکەی 13 ک.م ئەم ئەشکەوتە لە لایەن ئەشکەوتوانانەوە دەر کەوتووە و هێشتا نەگەیشتوونە کۆتایی ئەشکەوتەکە. ئەم ئەشکەوتە خاوەنی چەندین تەلارە لەوانە: تەلاری بووک(عەرووس)، تەلاری زینەخ(بەرزەخ)، کە لە تەلاری بووک نزیکەی 25 دانە لە ئستالاکمیت و ئستالاکتیتەکان بە شێوەی سەیوانی بەرەوخوار دەبینرێت کە شێوازێکی جوان دەنەخشێت. هەر وەها ئستالاکمیت و ئستالاکتیتەکان بە شێوازی بابانوئێل، ئەمیر کەبیر، ماکێتی شاری پاوە، ماسی، بۆرجی پیزا، دڵ، کارگ، سەری شێر، فیل، تاڤ، کیسەڵ، ملی قاز، حەزرەتی مریەم و..... دەرهاتوون. تەلاری بووک لە 1500 متری دەروازەی ئەشکەوتەکەیە. لە تەلاری بلوور بە بۆنەی لێدانی ئاو و ئستالاکمیتەکان دەنگی سازێک وەک چەنگ و کەمانچە دەبیسرێت.
هەندێک پێیان وایە کە درێژەی ئەم ئەشکەوتە هەتا خاکی عێراق کێشراوە.
هەر وەها ئەم ئەشکەوتە پێشینەیێکی مێژویی زۆری هەیە، هەندێک شتی مێژویی لەم ئەشکەوتە دۆزراونەتەوە، لەوانە: کاسەی سەری ئینسان، سککە، هەندێ شتی سواڵەتی کە بە وێنەی ڕاوی پەلەوەر ڕازراوە.
تەنا گیاندرێک کە لەم ئەشکەوتە دەژیت جۆرێکی شەمشەمەکوێرەیە لە دەستە شەمشەمەکوێرەی گوێچکە مشکی.[1]