یەکێک بوو لەو گەنجە چالاکانەی کە لە بواری ڕاگەیاندندا کاری ئەکرد و لە هەردوو کەناڵی (#کوردسات# و #خاک#) چەندین بەرنامەی جوانی پێشکەش دەکرد.
لە ساڵی 1983 لە شاری #سلێمانی# هاتۆتە دنیاوە. لەپۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای نەورۆز، هەر لەو تیپەوە تێکەڵ بەدنیای هونەر دەبێت. پاشان ویستوویەتی بچێتە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەڵام وەریان نەگرتووە.
لە مانگی ئابی 1998 بووەتە ئەندامی سەنتەری چالاکی گەنجان کە لە وێنەکێشان و مۆسیقا و شانۆ پاشان بۆ شعر و دواتر خۆی فێری وێنەگرتن کردووە بە کامێرای ڤیدیۆ.
لە ساڵی 1999 بووەتە ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی سەنتەری چالاکی گەنجان. گۆران هەموو کاتێ ئەیووت لەدەریای ڕاگەیاندندا کەوتمە مەلەکردن و ناهێڵم بخنکێم و ناشمەوێ بگەمە کەنارەکانی ئەو دەریایە بەڵکوو ئەمەوێت بەردەوام مەلە بکەمگ.
(گۆران) لەسەرەتادا بووە پێشکەشکاری بەرنامەی (چەپک) و لە ساڵی 2001 لەبەرنامەی (نوێ بوونەوە) لە تەلەڤیزوێنی (خاک) دەرکەوت. ساڵی 2004 لە بەرنامەی (ساتێک) لە تەمەن پێشکەشکاربوو. هەروەها لە دوو بەرنامەی تردا ڕۆڵی بەرچاووی هەبوو وەک (تێل پرسیار و پرسیار ئێکسپرێس) کە لە کەناڵی (کوردسات) پێشکەش دەکران. (گۆران) ی جوانەمەرگ دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی #زانکۆی سلێمانی# بوو لە ساڵی 2007/2008.
لەدوا داهێنانیشدا لە مانگی ڕەمەزانی 2008 بەرنامەی (کڵاوێن) ی لە شاشەی (کوردسات) وە پێشکەش دەکرد. بەڵام لە دوا ئەڵقەی ئەو بەرنامەیەدا ماڵاوایی کرد و بەیەکجاری نەگەڕایەوە کە لە ئێوارەی #02-10-2008# بەڕووداوێکی هاتوچۆ لە ڕێگای (#هەولێر#) گیانی لەدەست دا.
(گۆران) منداڵێکی (13) مانگی بەناوی (زینۆ) لە دوای خۆی بەجێ هێشت.