سەید ڕەحیم موعینی #کرماشان#ی ساڵی 1921 لە شاری کرماشان هاتۆتە دنیا.
لە سەرەتای کاروباری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانیدا لە شاری کرماشان 29 ژمارەی ڕۆژنامەی شهرنامە غرب واتە شارنامەی ڕۆژاوای چاپ و بڵاوکردەوەو هەر لەم کاتەوە هاتە ناو نێهزەتی نەوت لە ئێرانەوە و چەندین وتاری و ڕخنەو گازندەی لەسەر دەوڵەتی ئەو کاتی ئێران چاپ کرد. کە هەر ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە 29 ژمارە لەم ڕۆژنامەیە بڵاوبێتەوە، لەسەر کاری ڕۆژنامەنووسی نەیتوانی لە کرماشان بمێنێتەوەو بە ناچار ڕووی لە شاری تاران کرد و لەسەر داوای دکتۆر محەمەد موسەدیق لە ئیدارەی ئەو کاتی ئێران دامەزرا.
لە ساڵانی مانەوەی لە تاران لەگەڵ بەرنامەی بە پێزی گلها واتە گوڵەکان لە ڕادیۆیی ئێران هاوکاری خۆی دەستپێکرد. ئەم شاعیرە کوردە بابەتەکانی کۆمەڵناسی، عیرفانی، ئێعتقادی و سیاسی ئەو کاتی ئێرانی هێنایە ناو شیعرەکانییەوە.
لە درێژەی کارەدانیدا بە گۆرانی ای وتن پرستان واتە ئەی وڵات پەرەستەکان لە سەرانسەری وڵاتی ئێران ناسرا. یەکەم دیوانی شیعری خۆی بە ناوی ای شمعها بسوزید واتە ئەی مۆمەکان بسووتێن لە ساڵی 1965 بڵاوکردەوە، پاشان پەڕتووکەکانی فیترەت، خورشید شب واتە هەتاوی شەو و حافز بر خیز واتە حافز ڕاپەڕەی نووسی.
زۆربەی ناسراوی موعینی کرماشانی لە وڵاتی ئێران بە بۆنەی نووسینی تێکست بۆ گۆرانییەکان واتە تەرانەکان بوو، کە بەرچاوترینیان بریتین لە: ڕوزگار کودکی واتە ڕۆژگاری منداڵی، اشفتە حالی واتە شێواوی دەروون، سنگ خارا واتە بەردی خارا، کجا سفر ڕفتی واتە بۆ کوێ سەفەرت کرد و چەندانی دیکە.
هەڵسوکەوت لەگەڵ کەسایەتییە ناودارەکانی بواری شیعر و موزیکی ئێران بەشێک لە ژیانی موعینی کرماشانی بوو، لەوانە: عەلی تەجویدی، پەرویز یاحەقی، حەبیبوڵڵا بەدیعی، هۆمایوون خوڕەم و بیژەن تەرەقی.
زۆربەی ناوبانگی موعینی کرماشانی لە وڵاتی ئێران بە بۆنەی نووسینی شیعرو تێکست بۆ گۆرانییەکانە کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەم کەسایەتییە ناودارانەی ئێران لە بواری شیعر و موزیکدا ناوبانگیان هەیە.
لە شیعرەکان و هەروەها تەرانەکانی مەعینی کرماشانی جۆرێک ڕەنگی تێدایە کە
ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کات کە لە تەمەنی ڵاویدا خەریکی فێربوونی هەونەری شێوەکاری بوو لەم کارەدا ئەوەندە سەرکەوت کە مامۆستاکەی پێشنیاری پێکرد کە لە قوتابخانەی کەماڵولموڵک لە تاران، کە یەکێک بوو لە هونەرمەندە شێوەکارە ناودارەکانی ئێران، لە دواناوەندی لە بەشی شێوەکاری بخوێنێت.
سەرکەوتووترین بەرهەمی موعینی کرماشانی پەڕتووکی شاهکار واتە شاکراە کە مێژووی ئێران بە شیعرە و لەسەر وەزن و هەوای شاهنامەی فیردەوسی دایڕشتووە، تاکوو ئێستا 7 بەرگی لێبڵاوبۆتەوەو بەرگی 8 و 9ی ئەم مێژووە لە قۆناغی چاپکردن دایە، ئەم پڕۆژە گەورەیە 15 ساڵی کات خایاندووە.
هەروەها هەوڵدان بۆ پاراستنی مافی بەرهەم هێنەرانی بواری پەڕتووک و ئەم شتانە یەکێکی دیکە لە چالاکییەکانی موعینی کرماشانییە کە ئەم یاسایە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەم شاعیرە لە ساڵی 1969 لە پەڕڵەمانی ئێران پەسند کرا.
جێی ئاماژە پێدانە 25ی مانگی مای 2007 ڕێکەتی 4ی خەرمانانی 1386ی هەتاوی لە حەوتەمین خولی زنجیرە ڕێوڕەسمەکانی دەنگی دۆست، کۆڕێکی بیرئانین بۆ شاعیری ناوداری کورد سەید ڕەحیم موعینی کرماشانی گیرا، کە ژمارەیەکی زۆر لە هۆگرانی هونەری موزیک و شیعر و زۆربەی کەسایەتییە ناودارەکانی ئێران و کوردستان لەم بوارانەدا بەشداریان تێدا کرد، کە بریتی بوون لە: خاتوو سیمین بێهبەهانی شاعیر، دکتور میر جەڵالەدین کەزازی مامۆستای زانکۆ، شەهرام نازری گۆرانیبێژ، حسێن یۆسف زەمانی موزیکزان، دکتور محەمەد سەریر موزیکزان و مامۆستای زانکۆ، ئەمینوڵڵا ڕەشیدی گۆرانیبێژ، نادر مەشایخی ڕێبەری ئۆرکسترای سەمفۆنیکی تاران، مەنسوور نەریمان موزیکزان، محەمەد عەلی بەهمەنی شاعیر، کوروس سەرهەنگ زادە گۆرانیبێژ، هادی مونتەزیری موزیکزان سوهەیل مەحمودی شاعیر، مەجید نەجاهی موزیکژەن و چەندانی دیکە.