ساڵی 1943 لە
کۆیەکۆیە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەشاری کۆیەو
کەرکوککەرکوک تەواو کردووەو ساڵی 1971 لە زانکۆی موستەنسرییەی بەغدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزیدا وەرگرتووەو دواتر لە شاری
هەولێرهەولێر وەک مامۆستایەکی لێهاتووی ئەو بوارە خزمەتی کردووە.
شەهید جەعفەر هەر لەمنداڵییەوە هەستێکی کوردایەتی بەرزو ڕۆحێکی شۆڕشگێڕی پێشکەوتنخوازی تیا بەدیدەکرا.
لە زۆربەی چالاکییە سیاسی و کۆمەڵاتییەکانی خوێندنگەکاندا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە.
ساڵی 1956 لە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی ئەو سەردەمەدا بۆتە ئەندامو پاش ماوەیەکی کەم لە ڕێکخستنەکانی پارتی-دا دەستیداوەتە کاری سیاسی.
ساڵی 1964 پەیوەندیکردووە بەهێزی
پێشمەرگەپێشمەرگەوەو وەک کادرێکی سیاسی و عەسکەری درێژەی بەخەبات داوە.
ئەم لاوە ڕۆشنبیرە دڵسۆزە دواتر لە ڕیزەکانی باڵی مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستاندا فیداکاری زۆری نواندو ئاستی ڕۆشنبیریی و هوشیاریی سیاسی و ئایدۆلۆجییەکەی قوڵتربوونەوە.
ئەو کاتەی کە لە بەغداش خوێندکاری زانکۆ بوو، دۆستایەتی لەگەڵ شەهید شیهاب-دا پتەوترکردو لە سەرەتای دامەزراندنی (کۆمەڵه)دا شەهید جەعفەر یەکێک بوو لە هەڤاڵە دیارەکانی ئەو ڕێکخستنە نهێنییەو هێندەی نەبرد بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان ڕێکخستنەکانی شاری هەولێریشی ڕووبەڕووکرایەوە.
شەهید جەعفەر وەک سەرکردەیەکی کارامە گەلێک کادری دڵسۆزو لێهاتووی پێگەیاند. لەدوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلولو کاتێک ئەرکە مێژووییەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵە بوونەوە، شەهید جەعفەر ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە داڕشتنی بڕیاری بەجێو فراوانکردنی دەنگی ناڕەزایی دژ بەسیاسەتە فاشستییەکانی ڕژێمی بەغدا.
پاش ئاشکرا بوونی ئەڵقە سەرەکییەکانی کۆمەڵە لەلایەن دەزگا جاسوسییەکانی ڕژێمەوە، شەهید جەعفەر یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەی کە فەرمانی گرتنی دەرچوو، بۆیە هاوڕێ لەگەڵ خاڵە شیهابو چەند هەڤاڵێکی تردا بۆ خۆدەربازکردن چوونە ئێران تا لەوێوە بگەنە لای هەڤاڵانی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەرەوەی عێراق، بەڵام ڕژێمی شای ئێران دەستگیریکردنو سەرەتای ساڵی 1976 تەسلیمی عێراقی کردنەوە، شەهید جەعفەرو هاوڕێکانی لە زیندانەکانی عێراقدا نموونەی خۆڕاگریی و هەڵوێستبەرزیی بوونو سەروەرییەکی وایان تۆمارکرد کە لە مێژوودا نموونەی کەمە.
ئەم ڕۆڵە جوامێرەی کۆمەڵە ڕۆژی 21-11-1976، هاوڕێ لەگەڵ شەهیدان خاڵە شیهاب و ئەنوەر زۆراب دا بێباکانە چوونە بەر پەتی سێدارەو بەخوێنی خۆیان گڕو تینی شۆڕشی دیموکراتخوازی خەڵکی کوردستانیان گەیاندە لووتکە.
[1]