لە دایکبووی مانگی حوزەیرانی ساڵی 1947 لە شاری #کۆیە#.
قوتابخانەی سەرەتایی وە ناوەندیم هەر لە کۆیە تەواوکردووە.
لە ئەیلولی ساڵی 1961پەیوەندیم کردووە بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستان.
لە ساڵی 1965 بووم بە ئەندامی پارتی دیموکراتیی کوردستان (باڵی مەکتەبی سیاسی) .
لە ساڵی خوێندنی 1968 - 1970 لێپرسراوی (ی.ق. ک) لە خانەی مامۆستایانی #هەولێر# و هەروەها شاری کۆیە.
لە ساڵی 1970خانەی مامۆستایانی سەرەتاییم لە هەولێر تەواوکردووە.
بەردەوام لە (بازنەی ڕۆشنبیری کۆمەڵە دا کارم کردووه.)
لە دوای ڕێککەوتنەکەی11 ئازاری1970 جێگری لێپرسراوی (ی. ق. ک) بووم لە کۆیه.
لە ساڵی 1971-1974 بە مامۆستا دامەزرام لە شارۆچکەی مێرگە سۆر.
لە ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەردوام بوین تا جارێکی تر شۆڕش لە ئازاری 1974 دەستی پێ کردەوە و بەشداری (شۆڕشی ئەیلول) مان کرد و لە ئۆردوگای قوڵتێ - ڕەبەتی #سەردەشت# لە قوتابخانەی سەرەتایی مامۆستا بووم.
لە ڕێکەوتن نامەکەی ئەلجەزایر بڕیارماندا گەراینەوە کوردستان.
جارێکی تر بوومەوە مامۆستا لە قوتابخانەی سەرەتایی گوندی نازەنین.
بەردوام بووین لە پەیوەندی لەگەڵ تێکۆشەرانی کورد.
لەسەرتای دامەزرانی ڕێکخستنەکانی (ی. ن. ک) لە کۆیە پەیوەندیمان درووست کرد لەگەڵ شەهید د.خالید بۆڵی لە تێکۆشەرەکانی گەلی کورد لە شاری کۆیە و هەولێر و #سلێمانی#.
وە هەر لە مانگی ئابی 1976 بووم ڕابتی ڕێکخستنەکانی کۆیە و هەولێر و سلێمانی (ی. ن.ک) لەگەڵ سەرکردایەتی دەرەوەی شۆڕشی نوێ وە بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان.
لەگەڵ پۆلێک لە تێکۆشەرەکانی کۆیە سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی (ی.ن. ک) بزووتنەوەمان کرد لە کۆیە.
لە بابەتی مامۆستا عەزیز حسێن و کاک محەمەد بگرەز و مامۆستا عەلی حەوێز کاک باقی مام عەبدولڕەحمان و مامۆستا محەمەد توفیق مەدحت و بریین پێچ کاک ستار مامۆستا نامیق و خوالێخۆشبوو مامە عەبدولڕەحمان ڕوتە و شەهید شەفیق زاهیر و چەندانی تر.
لە 08-04-1979 لە شاری کۆیە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆیە زیندانی کراوم و 8 ڕۆژ لە ئەمنی هەولێر و دوایی لە18 /4 -19 /8 / 1979 لە هەیئەخاسەی #کەرکووک# لەژێر ئەشکەنجە و تەحقیق مامەوە.
لە کۆدەتاکەی سەدام حسێن بەسەر ئەحمەد حەسەن بەکر دا کردی بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد کراین لەگەڵ پۆلێک لە زیندانیانی سیاسی تر.
لە مانگی سبتامبەری 1979 لەسەر داوای سەرکردایەتی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان (ی. ن. ک) و داخوازی بەڕێز #مام جەلال# بڕیارم دا بچمە ڕیزی شۆڕش و پێشمەرگە.
ئەوە بوو لە (24 / 12 / 1979) لە شاری کۆیە چوومە دەرەوە بەهۆی مامە ڕوتە و دۆستەکانی لە بەستەستێن و سەریشمە.
لە 2/ 1/ 1980 بەیانیەکەی گەیشتمە بارەگای بزوتنەوی سۆشیالیستی کوردستان لەنێوزەنگ و سەرکردایەتی (ی.ن.ک) و لە لای هەڤاڵان جەمال ئاغا و مامۆستا عەلی حەوێز و پۆلێک لە کادیرەکانی بزووتنەوە پێشوازی کراین.
جگە لەوان شەهید مامۆستا شەریف و کاک حاکم عومەر عەزیز و کاک هەندرێن و مامۆستا یوسف پێشمەرگەکانی تر کە زۆربەیان خەڵکی کۆیە بوون.
لە مانگی 4 /1980 بووم بە ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن کە ئەو کات کاک سالار عەزیز ئەندامی مەکتەب سیاسی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن بوو بەندە و کاک د.خدر مەعسوم ئەندام بووین.
لە 16 / 11 / 1980 لە کاتێکدا لەگەڵ هێزێکی پێشمەرگەی کوردستان بە نیازی جەولە و گەران لە ناوچەکانی پشدەر و خۆشناوەتی بە ڕێگاوە بووین کۆپتەرەکانی ڕژێمی بەعس کەوتنە بوردمان کردن و پۆلێک پێشمەرگە و کادیر شەهید و بریندار بوون. بەندە یەکێک بووم لە بریندارەکان.
لە ساڵی 1982 بڕیار درا کۆمیتەی سەرکردایەتی هەولێر درووست بکرێت و بەڕێز کاک د. کەمال خۆشناو و خاڵە سەید مەجید وە بەندە بارەگامان برد بۆ گوندی وەرتێ.
لە بەهاری ساڵی 1983 ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک) و (بزووتنەوە) یەکیان گرت و (یەکێتی شۆڕشگێرانیانی کوردستان) یان درووست کرد و بەندە بووم بە ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ش.ک) .
لە گفتوگۆکانی ساڵی (1984 - 1985) لە مێرگەپان کۆنفرانسێک بەسترا جارێکی تر بوومەوە ئەندامی سەرکردایەتی شۆڕشگێران لە داواییدا لێپرسراوی مەکتەبی دارایی گشتی (ی. ن. ک) و دوای لە مانگی تشرینی 1985 بوومە ئەندامی مەکتەبی سیاسی تاکوو ساڵی 1991 دوای ڕاپەڕین.
بۆ ڕاپەڕاندنی بەرنامەی ڕاپەرینە جەماوەریەکە بەندە کرام بە لێپرسراوی هێزەکەی (ی.ن. ک) لە پارێزگای #دهۆک# و ئەوە بوو ڕۆژی 13 / 3 / 1990 سعات 35 /2 دوای نیوەڕۆ گەیشتمە شاری دهۆک و شاری دهۆک بە تەواوی ئازادکرا. لەگەڵ هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەکه.
لە کۆنگرەی یەکەمی (ی. ن. ک) خۆم نەپاڵاوت بۆ سەرکردایەتی هەروەکوو کادیری پێشکەوتووی یەکێتی مامەوە و چەندین پۆستم وەرگرتووە :
1- لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی لە هەولێر.
2- جێگری وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کابینەی یەکەم و دووەم.
3- گەڕانەوە بە لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی تا 30 /8 / 1996
4- لە ساڵی (1997 - 1999) نوێنەری بەڕێز مام جەلال و (ی. ن. ک) لەگەڵ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە بروکسل.
لە 18 / 9 / 1999 بوومە نوێنەری (ی.ن.ک) بۆ کاری ئابووری و بازرگانی لە ئێران.
لە کۆتایی ساڵی 2002 - 2008 نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئێران.
لە 24 / 7 / 2008 سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران. [1]
=KTML_Link_External_Begin=http://nazimdabbagh.com/new/kurdi/=KTML_Link_External_Between=ماڵپەری فەرمی نازم عومەر دەباغ=KTML_Link_External_End=