شارەدێیەکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #ڕانیە# لە #ئیدارەی ڕاپەڕین#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
شارەدێی بێتواتە لە سەرەتادا کە درووستکرا ناوەندەکەی گوندی بێتواتە بوو، بۆیە شارەدێکەش ھەمان ناوی وەرگرت، دوای وێرانکردن و شاڵاوی ئەنفال شارەدێکە ھەڵوەشێنرایەوە. بەڵام دوای ڕاپەڕین و درووستبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان شارەدێی بێتواتە پێکھێنرایەوە و ناوەندەکەی بووە سەروچاوە لە بەرئەوەی ژمارەی دانیشتووانی زۆر بوو، و ھەڵکەوتەی جوگرافی لە بارتر بوو بۆ ناوەندی شارەدێ.
$ناو$
وشەی بێتواتە پێکھاتووە لە دوو وشەی (بیت+واتە)، (بێت) بە واتای ماڵ یان پەرستگا دێت، (واتە) لە وشەی (ئەوتوو) وەرگیراوە بە واتای (خوای ڕۆژ) دێت، ئەم دوو وشەیە بەسەر یەکەوە دەبێتە (ماڵی خوای ڕۆژ یان پەرستگای خوای ڕۆژ)، بۆ سەلماندنی ئەمەش ھەر لەناو گوندی بێتواتە چەندەھا شوێنەواری دێرین ھەیە لەوانە پەرستگا کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمەکانی مێژوو و پێش زایین. وشەی بێتواتە زۆر نزیکە لە وشەکانی زمانی ئارامی کە لە ناوچەکانی ڕانیە و دھۆک و مووسڵ بە کارھاتووە وەک (بتوێن-بیت یونە یا بیت وێنە) و (بامەڕنی-بیت مورنی واتای ئەو خانووەی کە نەتوانرێت بچێتە ژوورەوە یان قەڵادارە) و (بەعشیقە-بیت عشیقا) و ( بعقوبە-بیت عقوبا). شوێنەوارەکانی بێتواتە وەک (کۆنەقەڵات، ئەشکەوتە پیر و تەختی خاوەر زەمین).
وشەی بێتواتە لە دوو وشەی (بت-ئاواتە)ەوە ھاتووە کە دەبێتە (بتی ئاوات) ئەمەش بۆچوونێکە.
$جوگرافیا$
شارەدێی بێتواتە ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە شارەدێی #بالیسان# و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #ڕواندز#، لە باشوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #حاجیاوا#، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #سەرکەپکان#، لە ڕۆژاواوە شارەدێی #سکتان# و شارەدێی #ھیران#.
$ڕووبەر$
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (267کم2)یە لە (1٫32٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (35٪) شارۆچکەی ڕانیە پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی ڕانیەدا.
$دانیشتووان$
تەواوی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (22.578)کەسە.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (سێیەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی ڕانیە.
$مێژوو
سەردەمی عوسمانی (1850-1918)$
ئەم سەردەمە بە کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی کرداری میرنشینی #سۆران# و میرنشینی بابان و چەسپاندنی دەسەڵاتی بەغدا بە سەر تەواوی خاکی باشووری کوردستان دەست پێدەکات. جگە لە چەند ساڵێک نەبێت کە ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی نێوان ھەردوو زێی گەورە و زێی بچووک بە یەکگرتووی لە یەکەیەکی کارگێڕیدا کۆکرابووەوە و ناوەندەکەی شارۆچکەی ڕەواندز بوو، بە درێژایی ئەم سەردەمە سەربە #کەرکووک# بوو.
$لەنێوان ساڵانی (1851-1869)دا$
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، لەم ماوەیەدا شارۆچکەکان فرە ناوەند بوون و یەکەی شارەدێ بوونی نەبوو، شارەدێی بێتواتە لەم ماوەیەدا سەربە شارۆچکەی (ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو) بوو لەگەڵ بەشێک لە شارۆچکەی (بڵباس، بتوێن، ئاکۆ، شاور و پشت گەلی).
$لەنێوان ساڵانی (1869-1873)دا$
لەم ماوەیەدا سیستەمی کارگێڕی بەغدا لە ئەیالاتەوە گۆڕدرا بۆ ویلایەت، ئەمەش لەلایەن والی تازە (مەدحەت پاشا)، کە لە ڕۆژی (30-04-1869)دا گەیشتە بەغدا و جێبەجێکرا، ویلایەتی بەغدا لەم ماوەیەدا لە (15)لیواوە کرا بە (14)لیوا، ژمارەی شارۆچکەکانیش لە (136)ەوە کرا بە (93). لەم ماوەیەدا شارۆچکەی ڕانیە (ڕانیە، چناران و ناودەشت) سەربە لیوای ڕواندز بوون. لەم سەردەمەوە ناوچەی بێتواتە وەک شارۆچکە و شارەدێ ناوی نەما و بووە بەشێک لە شارۆچکەی ڕانیە.
$سەردەمی کۆماری (1958-1990)$
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (5) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (5) ساڵ، دەسەڵاتی #بەعس#ییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (1968-1979) و سەددام حسێن (1979-2003)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی 1991 بوو. کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان.
$لەنێوان ساڵانی (1965-1977)دا$
ھێنانە کایەی شارەدێی بێتواتە لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە بە دابڕاندنی (20) کەرت لە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی ڕانیە بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە (287) لە 05-06-1976دا.
$لەنێوان ساڵانی (1988-1990)دا$
ھەڵوەشاندنەوەی شارەدێی بێتواتە و بەستنەوەی ھەموو کەرتەکانی بە شارۆچکەی ڕانیەوە.
$سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
لە ماوەی ساڵانی (1991-1992)دا$
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لەلایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی 1989 بەڕیوەدەبرا، لەبەر ئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان درووست نەبووبوو تاوەکوو لە ساڵی 1992 پەڕڵەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان درووستکرانەوە.
$لە ماوەی ساڵانی (1992-2003)دا$
لە دوای ڕاپەڕینی 1991، ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە (18) لە (22-09-1992)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو شارۆچکە و شارەدێیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەرلەنوێ پێکبھێنرێنەوە.
$لە ماوەی ساڵانی (2003-2022)دا$
لە کابینەی شەشەم لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (1084) ڕۆژی (02-05-2011) بڕیاری درووستکردنی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ھەڵەبجە و سۆران و #زاخۆ# دەرچوو سەرۆکی ھەرێمی بە نووسراوی ژمارە (1650) لە ڕێکەوتی ( 08-02-2011) ڕەزامەندی لەسەر دەربری لە (01-03-2012) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (57)سەرپەرشتیاری بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین دەستنیشان کرد و لە (05-03-2012) لە ڕۆژی ساڵیادی ڕاپەڕینی پر شکۆی خەڵکی کوردستان لە بەردەمی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و خەڵکی ڕانیە و دەڤەرەکە لەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە فەرمانی دەست بەکاربوونی درایە.