ناوە ڕاستەکەی عەبدوڵڵایە، کوڕی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقییە. ساڵی
1310 (1931) لە گەڕەکی هەرمەنیانی
مەهابادمەهاباد لە دایک بووە. لە ساڵی
1938 لە خوێندنگەی سەرەتایی پەهلەوی لە مەهاباد، دەخرێتە بەر خوێندن. ڕووداوەکانی
1941 1946ی مەهاباد، کاریگەریی گەورەی لەسەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەستپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دێنە هەژمار و خۆیان لە ڕێکخستنەکانی لاوانی ئەو کاتدا دەبینێتەوە. ئەحمەد تۆفیق لاوترین و ئازاترین ئەندامی کۆمیتەی مەهابادی
حیزبی دیموکراتی کوردستانحیزبی دیموکراتی کوردستان دەبێت و لە سەرجەم چالاکییەکانی حیزب لەو شارەدا لە ڕیزی پێشەوە دەبێت و خۆی دەنووێنێت.
ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناهێنێت. ڕۆژنامەنووسێک بەناوی شمیدت دەڵێت لە ژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد بڕیاری هاوسەرگیری هەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو.
ساڵی
1973 جەللادەکانی
بەعسبەعس و بە فەرمانی
نازم گزارنازم گزاری بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەر کراو لە زیندانی (
ئەبووغرێبئەبووغرێب) لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان.
[1]