لە ڕێکەوتی 18-10-1906 لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە خوێندنگەکانی (الفیر) تەواوکردووه، لە تەمەنی دوانزە ساڵییەوە دەبێتە هەواداری سینەما و زۆر هاتوچۆی سینەماکانی ئەو کاتە دەکات، یەکەم فیلم کە لەسەر شاشەی سینەما بینیی و سەرسام بوو بەنمایشی ئەکتەرەکەی (فیلمێکی بێدەنگی ئەکتەری کۆمیدی بەناوبانگ چارلی چاپلین) بوو کاریگەریی فیلمەکە کاریگەرییەکی ئەوتۆی کردە سەر ئەحمەد بەدرخان بە جۆرێک بڕیاری دا لە ڕێگەی ئەو شاشەیەوە دەربکەوێت.
ساڵی 1930 پەیوەندی کرد بە پەیمانگای نواندنەوە کە (زەکی تلیمات) دایمەزراندبوو، دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی فەرەنسی بەسەرکەوتوویی، پەیوەندیی کرد بە زانکۆی ئەمەریکیەوە و بەشداری چالاکییەکانی تیپی نواندنی دەکرد کە هونەرمەندی بەناوبانگ (جورج الابیض) کاری ڕاهێنانی لە ئەستۆ گرتبوو، دواتر خۆی تیپێکی نواندنی دامەزراند بەناوی (الطلیعة) و لە شانۆگەری (الادیبدا) ڕۆڵی سەرەکی بینی کە لەسەر شانۆی ڕەمسیس نمایش کرا، دواتر پەیوەندی کرد بە زانکۆوە و لە کۆلیژی یاسا درێژەی بەخوێندن دا لەسەر داخوازیی باوکی، لەو کاتەدا پەیوەندی بە پەیمانگای سینەمای پاریسەوە کرد کە لەوێوە و محازەرات و وانەکانی پێدەگەیشت، توانی لە گۆڤاری (الصباح) بەیاندا بڵاویان بکاتەوە کە دواتر بووە سەرنووسەری بەشی سینەما لە هەمان گۆڤار و لەڕیگەی ڕۆژنامەکەوە وەک بە ئیفاد نێردرایە پاریس و توانی بڕوانامەی (هونەری دەرهێنان) بەدەستبێنێت ساڵی 1931.
لەڕیگەی نووسینەکانییەوە توانی سەرنجی (تەلعەت حەرب) ڕابکێشێت و بە مەبەستی درووستکردنی ستۆدیۆیەک ئەرکی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی بۆ ئەو مەبەستە پێسپارد، توانی ڕاپۆرتەکە بەسەرکەوتوی ئامادەبکات بەپشتبەستن بەو پەرتووک و وتارانەی لەسەر شانۆ لەبەردەستێدابوون، وێڕای ئەو زانیارییانەی لە ڕێگەی هاوێیەکی بەناوی (نیازی مستەفا) بەدەستی گەیشت کە لە بواری سینەمادا ئەیخوێند لە وڵاتی ئاڵمان، ڕاپۆرتەکە لەلایەن سەرمایەدار (تلعت حەرب) پەسەند کراو دەستیکرد بە درووستکردنی پڕۆژەکه، لە کاتی کارکردن لە ئەنجامدانی پڕۆژەکەدا تلعت حەرب دوو کۆمەڵ کەسی نارد بۆ فەرەنسا وئەڵمانیا تاوەکوو هونەری سینەما بخوێنن و ئەحمەد بەدرخان لەو کۆمەڵەبوو کە چوونە وڵاتی فەرەنسا و لەوێ چاوی بە هونەرمەندی بەناوبانگ (نەجیب ئەلریحانی) کەوت لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی یاقووت ئەفەندی دا ساڵی 1934، دواتر وەک یاریدەدەری دەرهێنەر بەشداری لە دەرهێنانی فیلمی (امیل ڕوزیه) دا کرد.؟
لە کاتێکدا کە لە پاریس بوو لە ستۆدێۆی کۆنی میسر چیرۆکی (وداد) بەدەست گەیشت تاوەکوو سینارێوی بۆ ئامادەبکات و ببێتە بەرهەمی ستۆدیۆکه، لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1934 دا گەڕایەوە گەڕایەوە وڵاتی میسر و وەک دەرهێنەری سینەما دەستبەکاربوو لە ستۆدیۆی میسر بە مووچەی 20 جونەیهی میسری.
فیلمی (وداد) لە نواندنی ام کلثوم کە ئەبوو ئەرکی دەرهێنانی لەئەستۆ بگرێت دوای تەواوبوونی هەندێک گرتەی سینەمای بەهۆی درووستبوونی کێشەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەری ستۆدیۆکە (ئەحمەد سالم) دا ئەرکی دەرهێنانی سپارد بە دەرهێنەری ئەڵمانی (فرید کرامب) و ئەحمەد بەدرخان لە دوای ئەم ڕەفتارە ئیستیقالەی دایە ستۆدیۆکە و دەستی لەکار کێشایەوه.
لە ساڵی 1937، ام کلثوم لەسەرخواستی خۆی ئەحمەد بەدرخانی هەڵبژارد تا بە ئەرکی دەرهێنانی فیلمی دووەمی هەڵبسێت ئەویش فیلمی (نەشید الامل) بوو ئەم فیلمە ئەرکی بەرهەمهێنانی بۆ یەکەمجار کۆمپانیای ئەلشەرق گرتییە ئەستۆی خۆی و ئەم کارە وەک گەڕانەوەی سەنگی ئەحمەدبەدرخان هاتە ئەنجام، دوای ئەوە ئەرکی دەرهێنانی هەموو فیلمەکانی ام کلثومی لە ئەستۆگرت جگە لەفیلمی (سلامه) نەبێت، (دنانیر پ، 1940، عایدە 1942، فاتمە 1947) ئەو فیلمانە بوون کە ئەحمەد بەدرخان ئەرکی دەرهێنانی بۆ ام کلثوم گرتە ئەستۆ.
ئەحمەد بەدرخان زیاتر لەناو هاوڕێکانیدا بە دەرهێنەری گۆرانییە سینەماییەکان ناسرابوو لەبەرئەوی وەک شاعیرێک بیرۆکەکانی بەگۆرانی ئەنایە نێو فیلمەکانییەوە و هەندێک لە گۆرانییەکان لە نووسینی خۆی بوون. ئەحمەد بەدرخان دواتر فیلمی بۆ فرید الاترش و ئەسمەهان دەرهێنا ئەویش فیلمی (انتصار الشباب) ، سەرکەوتنی لاوان بوو ساڵی 1941. دواتر ژمارەیە فیلمی دەرهێنا بۆ گۆرانیبێژ فرید الاترش (مانگی هەنگوینی 1945، ناتوانم 1946، تۆم خۆشدەوێت 1949، دوا درۆ 1950، ئەمەوێت ژن بێنم 1953 لەگەڵ نورالهدی، ئاوازی خۆشەویستی لەگەڵ سەباح 1953، پەیمانی ئەشق 1955، چۆن لەیادتکەم 1956) . دواتر ئەرکی دەرهێنانی بۆ ژمارەیەک گۆرانیبێژ ئەنجام داوە وەک (نجات الصغیره، محەمەد فوزی، محەمەد الکحلاوی، عبدالعزیز مەحمود..
لە ساڵی 1944 دا لەگەڵ (عبدالحلیم نەصر و ئەمینەرزق و حلمی ڕەفلە کۆمپانیایەکی بەرەمهێنانی فیلمی سینەماییان دامەزراند بەناوی (شەریکەی یەکێتی هونەرمەندان) ژمارەیەک فیلمی پێشکەشکرد وەک (ماچێک لە لوبنان 1945، القاهیرە-بەغدا 1966، بەندی شەو، یەکسانی ئاسمان هەمان ساڵ) هەروەها فیلمی (سید درویش) ساڵی 967، فیلمی نادی کە دوا بەرەمی سینەمایی بوو.
ئەحمەد بەدرخان یەکێک بوو لەو کەسانەی بانگێشەی بۆ دامەزراندنی پەیمانگای سینەما کرد کاتێک لە حەمیدی پەیمانگای باڵای سینەما بوو، چەند ئەرکێکی ئیداری لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بینیوه، بەڕێوەبەری کاروباری سینەما ساڵی 1959، ئەرکی بەڕێوەبردنی چەندین فیستیڤاڵی نیودەوڵەتی گرتۆتە ئەستۆ و لەو شوێنە کاریکردووە هەتا ڕۆژی مردنی، 27-08-1969. پاشتر عەلی بەدرخانی کوڕی ئەو ڕێبازەی گرتووە و کاری بۆ دەکات.[1]