کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,546
وێنە
  123,861
پەرتووک PDF
  22,077
فایلی پەیوەندیدار
  125,500
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
جەمیل سائیب
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook2
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS1
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)4
English - English4
عربي - Arabic3
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish1
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جەمیل سائیب
جەمیل سائیب
چیرۆکنووسی ناسراوی کورد، کاکینە یان جەمیل سائب کوڕی مەلا ئەحمەدی (سائب) ە.
(سائب) لەقەبێکە مەلا ئەحمەدی باوکی لە زەمانی عوسمانییەکاندا بۆ خۆی هەڵیبژاردووە، کوڕی مەلا قادری قەرەداغی کوڕی مەلا حەسەنە (ئەم مەلا حەسەنە، هەندێک دەڵێن لە بنەچەدا خەڵکی دێی سەوسێنانی سەربە شارەدێی قەرەداغە) .‏
لە ڕۆژی 16ی‏ مانگی ئابی ساڵی 1887ز.‏ لە شاری #سلێمانی# هاتووەتە دنیاوە. بەمنداڵی لە حوجرەی مەلا ئامینە (مەلا ئامینە کوێرێکی خوێندەواری بەزەبر و توانای ئەوسا بووە، حوجرەی هەبووە، هیچ کاتێک لە ‎ (30) ‏ منداڵ کەمتری لانەبووه. قورئان و زمای فارسیی خوێندووە. دوای ئەوە لە #هەڵەبجە# کە باوکی بە قازییەتی لەوێ بووە، لە حوجرەی مەلا ئەحمەدی تەکیەیی (سمایلنامە، ئەنشودەی #شێخ مارفی نۆدێ#، یۆسف و زولێخا و گوڵستانی شێخی سەعدی) ی خوێندووە. دوای ئەوە کە هاتوونەتە سلێمانی، دیسان لە حوجرەی مەلا عەزیزی زڵزڵەیی پەرتووکی فارسیی خوێندووه، ئینجا دەستی کردووە بەمەشقی خەتی درشتە، چونکە لەو کات و سەردەمەدا، منداڵ لە حوجرە قورئان و پەرتووکی فارسیی بە (متن)ەوە خوێندووە، کە نەختێک گەورە بوو ئەو پەرتووکانەی بەمەعناوە خوێندووە و لە دواییدا دەستی کردووە بەخەتی ڕێحانی، دوای ئەوەش مەشقی خەتی وردە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/692/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=جەمیل سائیب=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/692/0002.JPG=KTML_Photo_End=
جەمیل سائب دوای حوجرە چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی کە ئەوسا هەر یەکێک هەبوو لە سلێمانی و هەمووی سێ پۆل بوو. دوای ئەوە باوکی بوو بەقازیی (قەڵادزە) ئەمیش لەگەڵیدا چوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ جۆرە حوجرە و قوتابخانەیە لەوێ نەبوو، ساڵ و نیوێ دانیشت تا گەڕانەوە سلێمانی، ئەوسا لە مزگەوتەکەی هەمزاغای باپیری پیرەمێرد (شاعری بەناوبانگ حاجی تۆفیق، کە دەبێت بەخاڵی جەمیل سائب) دەستی کردەوە بەخوێندن، لەم کاتەدا تووشی نەخۆشییەکی قوورس بوو، ئەوەندە کاری لێ کرد، تادواڕۆژی ژیانی شەقڵەکەی پێوە دیاربوو (ئەوەبوو، تۆزێک بۆی ئەلەنگی) ، بەڵام ئەم پیاوە هەر کۆڵی نەدا، دیسان دەستی کردەوە بەخوێندنەوەی پەرتووکی فارسی و تورکی، تا باوکی کۆچی دواییی کرد، ئەوسا بەناچاری چووە ژێر باری فەرمانی میرییەوە وبووە بەکاتبی (وێرگو- باج) لە سلێمانی، تا عوسمانییەکان وڵاتیان بەجێ هێشت و ئینگلیزەکان دەستیان بەسەر کاروباری ئێراقدا گرت. ئەوسا ئەمیش چووە دائیرەی (خەزێنە) کە حیساباتی
ئێستایە و بوو بە کاتب.
لە ساڵەکانی1919ز. و1920ز. دا‏ کە ڕۆژنامەی پێشکەوتن لە سلێمانی دەردەچوو و نووسینی کوردیی بڵاودەکردەوە، ئەمیش لە نووسینەکانیدا بەشدار دەبوو.
لە ساڵی 1924ز. دا‏ دوای ئاوابوونی حوکمی شێخ مەحموودی (حەفید) کە دەزگای میری لە سلێمانی دانرایەوه، ڕۆژنامەی (ژیانەوە) دەرچوو کە ئەم سەرنووسەری بوو، بەڵام لە دواییدا لەبەر کاروباری میری وازی لە ڕۆژنامەکە هێنا، ئیتر لە (خەزێنە) دا مایەوە و ئەو کارگێڕی بوو، تا لە ساڵی 1949ز. خانەنشین کرا، دوای ئەوەش بەینێک بووەوە بەسەرنووسەری ڕۆژنامەی (ژین) کە هیی پیرەمێردی خاڵی بوو، تا لە پایزی ساڵی 1951ز.‏ تووشی نەخۆشییەکی قوورس بوو، هێنایانە بەغدا، لە پاش ڕۆژێک واتا لە 31ی‏ مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 1951دز. فەرمانی یەزدانی بەجێ هێنا و تەرمەکەیان بردەوە سلێمانی، لەسەر تەوقەسەری گردەکەی (مامەیارە) لە تەنیشت پیرەمێردەوە نێژرا.
کاکینە دوای خۆی شەش کوڕ و دوو کچی بەجێ هێشت:
‎1-حەمە عەلی: کە ساڵی (1972ز.) لە شاری بۆمبای لە هیندستان بەدەستێکی چەپەڵ کوژرا دوای ئەوەی گەیشتە پلەی (باڵیۆز-سەفیر) .
‎2-فەوزی: ئەفسەر بوو. لە دواییدا چووە (ئیدارە) وە و گەیشتە پلەی (متسرف) .
‎3-نەوزاد لە حقووق دەرچووە و بووە فەرمانبەر.
‎4-ئازاد: لە کشتوکاڵدا لە دەرەوە خوێندوویەتی و بووەتە فەرمانبەر.
‎5-بەهزاد: فڕۆکەوان بووە لە سوپادا.
‎ 6-شەهزاد: (پشتیوان ۔ محامی) بووە.
‎7-نەسرین: کچی گەورەی بووە.
‎8-ڕووناک: مامۆستای قوتابخانە بووە.
ئەم منداڵانەش بەری سێ ژنن، حەمە عەلی و فەوزی دایکیان یەکە.
نەسرینیش دایکی جیایە.
منداڵەکانی تریش دایکیان یەکە کە حەپسەخانە و لە بنەماڵەی عیرفانە لە سلێمانی
نازناوی جەمیل سائب (کاکینە) یە، کە ئەمەش حاجی تۆفیقی خاڵی لە ئەنجامی خۆشەویستیدا بەسەریا بڕیبوو کە بەواتای کاکی ئێمە دێت. [1]
ئەم بابەتە 1,025,394 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | لەخەوما
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 21
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 16-08-1887
ڕۆژی کۆچی دوایی: 13-10-1951 (64 ساڵ)
جۆری کەس: چیرۆکنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەسعەد ڕەشید )ەوە لە: 13-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,025,394 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.248 KB 13-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.116 KB 13-10-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!