کوڕی ئەحمەد ئاغای کوڕی حاجی بایز ئاغایە، ساڵی 1937 لە گوندی (
تورجانتورجان) ی سەربە شاری
بۆکانبۆکان لەدایک بووە. لەتەمەنی منداڵیدا لە خۆشەویستی دایک بێ بەش کرا. کە تەمەنی گەیشتە حەڤدە ساڵی تووشی نەخۆشییەکی سەخت هات و ماوەی سێ ساڵ لەپێ کەوت، پاشان بەدرێژایی ژیانی توانای ڕۆیشتنی ئاسایی لەدەست دا. بەهۆی بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەرییەوە لەلایەن ڕژێمی پەهلەوییەوە ڕووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە کرایەوە. سەرەڕای ئەو هەموو کوێرەوەری و دەربەدەرییە توانی کۆلیژی حقوق لە زانکۆی تاران ببڕێ و ساڵی 1968 لەبەشی کوردی ڕادیۆی تاران دامەزرا.
سوارە یەکێکە لە شاعیرە هەرە خوێندەوارەکانی ئێران و ئاگاداری گۆڕانکارییە ئەدەبییەکانی جیهان بوو. ئاڵوگۆڕێکی گەورەی لە شیعری نوێی کوردیدا هێنایە گۆڕێ. هەرچەندە ژمارەی شیعرەکانی کەمن، بەڵام هەر هەموویان لەرووی داڕشتن و بیری قوڵ و هەستی شاعیرانەدا شیعری دانسقەن. ئەم شاعیرە نوێخوازە عەشقی سرووشت بووە، سرووشتێک کە لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا بێ و ئازادی ژیان ئەندێشەی پێ ببەخشێ. سوارە جگە لە شیعری کوردی، بە فارسیش شیعری نووسیوە، لەبواری پەخشان و نووسینیشدا ئەدیبێکی لێهاتوو بووە. ئەو کاتەی لەبەشی کوردی هەردوو ڕادیۆی ئێران و
کرماشان کرماشاندا کاری ئەکرد، بەرنامەیەکی ئەدەبی هەبوو بە ناونیشانی (
تاپۆ و بوومە لێڵتاپۆ و بوومە لێڵ) کە خزمەتێکی زۆری مەسەلە ئەدەبییەکانی کوردی کرد. سوارە ئێلخانی زادە لەو تاقە شاعیرانەیە کە بایەخێکی زۆری بە زمان داوە و ناوەرۆکی هەموو بەرهەمەکانی باس لە ئازادی و پاکی و جوانی ڕۆحی مرۆڤ ئەکات. کۆی بەرهەمە ئەدەبییەکانی بە ناوی
زەمزەمەی زوڵاڵزەمزەمەی زوڵاڵ چاپکراوە ئەم شاعیرە هەڵکەوتووە ڕۆژی چوارشەممە
14-01-197614-01-1976 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە. [1]