شاکر فەتاح، ساڵی 1914ز. لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە و هەر لەوێش خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە، قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی و کۆلیژی حقوقی لە بەغداد تەواوکردووە. لە ژیانی وەزیفیدا وەک بەڕێوەبەری شارەدێ و قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی تا ساڵی 1963ز. خزمەتی کردووە. ساڵی 1933ز. کراوە بە کارگێڕی قوتابخانەی زانستی لە سلێمانی. ساڵی 1934ز. سکرتێر و جێگری سەرۆکی نووسینی گۆڤاری (#دیاری لاوان#) بوو. ساڵی 1970ز. لە #یەکێتی نووسەرانی کورد#دا بوو بە جێگری سەرۆک. ساڵی 1971ز. بوو بە ئەندامی (#کۆڕی زانیاری کورد#) . کۆتایی ساڵی 1977ز. کرا بەجێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یاسادانانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی. لە #15-11-1980#ز. خانەنشین کرا. ساڵی 1988ز. بەشداری لەو کۆڕە سێ ڕۆژییەی حکومەتی بەغدا کرد کە مانگی ئازار لە شاری #هەولێر# سازی کرد و لەوێ داوای کرد حکومەت لەگەڵ شۆڕشگێڕانی کورددا ڕێک بکەوێت و جوتیارە ڕاگوێزراوەکان بگێڕێتەوە شوێنی خۆیان. لەسەر ئەم هەڵوێست و پێشنیارانە نزیکەی دوو هەفتە پاش ئەوە لە سلێمانی گیرا و بێ سەروشوێن کرا. خوالێخۆشبوو شاکیر فەتاح (104) بابەتی بیانی کردووەتە کوردی و (31) بابەتی بە کوردی و عەرەبی نووسیوە و زیاتر لە (150) وتاری لەرۆژنامە و گۆڤارە کوردی و عەرەبییەکاندا بڵاوکردووەتەوە.[1]
ناوی تەواوی (شاکر فەتاح ئەحمەد) ە، ساڵی 1914ز. لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای خوێندنی لە حوجرە بووە، دواتر چووەتە قوتابخانە و قۆناغەکانی خوێندنی لە سلێمانی و بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1936ز. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی حقوقی لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و ئێراق وەک بەڕێوەبەری شارەدێ و قائیمقام خزمەتی کردووە، ساڵی 1933ز. کارگێڕی قوتابخانەی زانستی بووە لە سلێمانی، ساڵی 1934ز. سکرتێر و جێگری سەرۆکی نووسینی گۆڤاری (دیاری لاوان دیاری لاوان) بووە، ساڵی 1970 بووەتە جێگری سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد، ساڵی 1971ز. بووەتە ئەندامی کۆری زانیاری کورد، کۆتایی ساڵی 1977ز. بووەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی یاسا دانانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی، لە بەرواری (#15-11-1980#ز.) خانەنشین بووە، مامۆستا شاکر فەتاح سەرباری خزمەتە ئیدارییەکانی بەشێکی زۆری ژیانی بۆ خزمەتی ئەدەب و کەلتوور تەرخانکرد و هەر لەسییەکانەوە بەرهەمەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردەوە و وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووسێک لە ڕێی قەڵەمەکەیەوە خزمەتی زۆری کرد و خاوەنی سەدان وتارە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی، وەک نووسەرێکیش 64 پەرتووک و نامیلکەی چاپکراویشی هەیە کە نووسینی خۆین یاخود وەریگێڕاون، شاکر فەتاح ئەگەرچی ماوەیەک ئەندام و جێگری سەرۆکی دەزگا کارتۆنییەکەی مەجلیسی تەشریعی ڕژێمی بەغدا بوو، بەڵام بەهەڵوێستێکی بوێرانە و بە گیان و خوێنی خۆی ئەو لەکەیەی سڕیوەتەوە،
ئەویش بەوەی کە لە سەروبەندی ئەنفال و لە 11-13ی ئازاری 1988ز. ئەمیندارێتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەولێر چەند سیمنارێکی بە ناونیشانی (گەلی کورد لەویژدانی سەرۆک سەدام حسێن دا) ڕێکخستبوو، بەشدارانی ئەو سیمینارە بەشان و باڵای سەدام و دەستکەوتەکانی ڕژێمی بەعسدا بۆ کورد هەڵیان دابوو، بەڵام مامۆستا شاکر فەتاح بە پێچەوانەی ئەوانەوە قسەی کردبوو و بەرگری لە شۆڕش و گەل و نیشتمان و زمانەکەی کردبوو وتبووی دەبێت حکومەتی ئێراق گفتۆگۆ لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان بکات و گەمارۆی سەربازی لەسەر شار وگوندەکان لاببات و بەندەکانی بەیاننامەی ئازار جێبەجێ بکات و زمانی کوردی بەپێی ئەو بەیاننامەیە کارا بکات، ئەو هەڵوێستە نیشتمانییەی ئامادەبوانی سەرسام و نیگەران کردبوو هەر لەتۆڵەی ئەوەدا دەزگا ئەمنییەکانی ڕژێنی بەعس شەوی 18 لەسەر19ی ئازاری 1988ز. لەماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیری دەکەن و دەیبەن بۆ ئەمنی هەولێر و پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لە بەرواری (#27-06-1988#ز.) شەهیدی دەکەن و بە نووسراوێک وەک تێکدەر پێناسەی دەکەن و داوای لە نەخۆشخانەی کۆماری هەولێر دەکەن کە بڕوانامەی وەفاتی بۆ دەربکەن، ئەمنی هەولێر تەرمەکەی ڕادەست بە کەسوکاری کاری ناکەنەوە و تا ئێستا گۆڕونە، دروود بۆ گیانی پاکی مامۆستا شاکر فەتاحی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و نیشتمانپەروەر.[2]