پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

  • جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
  • جۆری گەڕان: = یەکسان
  • جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...


  • هەموو پۆلەکان
  • ئامار و ڕاپرسی
  • ئیدیۆم
  • بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
  • بەرهەمە کوردستانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • پارت و ڕێکخراوەکان
  • پۆلێننەکراو
  • پەرتووکخانە
  • پەند
  • خواردنی کوردی
  • دۆزی ژن
  • زانستە سروشتییەکان
  • ژیاننامە
  • ژینگەی کوردستان
  • شوێنەوار و کۆنینە
  • شوێنەکان
  • شەهیدان
  • فەرمانگەکان
  • گیانلەبەرانی کوردستان
  • گەشتوگوزار
  • مۆزەخانە
  • ناوی کوردی
  • نووسراوە ئایینییەکان
  • نەخشەکان
  • نەریت
  • هۆز - تیرە - بنەماڵە
  • هۆنراوە
  • وشە و دەستەواژە
  • وێنە و پێناس
  • ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
  • ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کارە هونەرییەکان
  • کلتوور - گاڵتەوگەپ
  • کلتوور - مەتەڵ
  • کورتەباس
  • کۆمەڵکوژی
  • کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
  • یارییە کوردەوارییەکان



  • هەموو زمانەکان
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
...
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
  • 08-04-2025
  • 09-04-2025
  • 10-04-2025
  • 11-04-2025
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان

  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
  • 08-04-2025
  • 09-04-2025
  • 10-04-2025
  • 11-04-2025
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
سووتەمەنی جێگرەوە
01-04-2025
سەریاس ئەحمەد
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئێزیدییەکانی ئازەربایجان ساڵی 1926
30-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیەتی ماننا، ئورکەڵدی
30-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
پۆلێک کەسایەتی شاری سەردەشت ساڵی 1969
29-03-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
مازیار فایەق
29-03-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
قادر ئاغای کوڕی عەباس ئاغا سەرۆکی عەشیرتی دێبۆکری
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
نووسەرێکی کورد بە ئیشقەوە دەڕوانێتە پەرتووک خوێندنەوە
28-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ساجیدە ڕواندزی
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
جەمال نەبەز ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری (1933-2018)
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
ئەحمەد جەمیل ئەنوەر لە گوندی موحسیناوەی مەخموور لە ساڵی 1987دا
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت
  546,696
وێنە
  116,743
پەرتووک PDF
  21,136
فایلی پەیوەندیدار
  112,596
ڤیدیۆ
  1,968
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
298,402
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,417
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,779
عربي - Arabic 
35,621
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
22,671
فارسی - Farsi 
12,632
English - English 
8,073
Türkçe - Turkish 
3,735
Deutsch - German 
1,887
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,169
ژیاننامە 
27,321
پەرتووکخانە 
26,404
کورتەباس 
20,314
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,316
شوێنەکان 
13,865
پەند 
13,750
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,956
هۆنراوە 
10,584
بەڵگەنامەکان 
8,536
وێنە و پێناس 
8,172
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,847
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,514
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,490
فەرمانگەکان  
1,120
پۆلێننەکراو 
988
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
831
کارە هونەرییەکان 
778
گیانلەبەرانی کوردستان 
657
شوێنەوار و کۆنینە 
645
ئیدیۆم 
447
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
215
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,237
MP4 
3,188
IMG 
215,197
∑   تێکڕا 
252,174
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەهیدان
پێشەوا قازی محەمەد
بەڵگەنامەکان
وەسێتنامەکەی پێشەوا قازی مح...
ژیاننامە
نیشتمان سەلیم محەمەد
کورتەباس
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کور...
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری
عەلائەدین سەجادی
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Copy Link5
E-Mail0
Facebook2
LinkedIn0
Messenger2
Pinterest0
SMS0
Telegram3
Twitter1
Viber2
WhatsApp2
نرخاندنی بابەت
9 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)6
English - English4
عربي - Arabic2
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

عەلائەدین سەجادی

عەلائەدین سەجادی
ناوی تەواوی (عەلادین نەجمەدین عیسامەدین) ە و لە بنەماڵەی ناوداری (سجادی) یە، ساڵی (1907) هاتۆتە دنیاوە لەخێزانێکی ئایینیدا گەورە بووە.
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووەتە شاری سلێمانیسلێمانی و لە مزگەوتی شێخ جەلال و مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسوڵ بەفەقێیەتی دامەزراوە، ساڵی (1938) مۆڵەتی مەلایەتی لای مامۆستا شێخ بابەعەلی تەکیەیی وەرگرتووە و چووە بۆ بەغدا و لە مزگەوتی نەعیمە خاتوون لە مەیدان بووە بەپێشنوێژ و دانیشتن و کاری ڕۆژانەی لەو مزگەوتەدا بووە، لە بەغدایش لای مامۆستایان شێخ ئەمجەد زەهاوی و شێخ محەمەد قزڵجی بەهەندێک لەزانستە ئیسلامییەکاندا چووەتەوە، لە ساڵی (1939) دا چووەتە مەیدانی ڕۆژنامەنووسی و لە ساڵی (1941) دا بووە بەبەڕێوەبەری گۆڤاری (گەلاوێژ) و وردەوردە گەشەی پێکردووە تا داخستنی لە (1949) دا.
لە ساڵی (1948) دا پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی کانون، گۆڤاری (نزار) ی بە عەرەبی و کوردی دەرکردووە کە گۆڤارێکی نیشتمانپەروەری سیاسی بووە، پاش شۆڕشی پیرۆزی 14ی تەمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی کوردی بووە لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، هەر لە ساڵی (1974) دا کراوە بەئەمینداری گشتی ئەوقاف و (3) ساڵ لەو کارەدا ماوەتەوە، ساڵانی پاشەوەی بەخانەنشینی و خزمەتی ئەدەبەوە بەڕێ کردووە، 13-12-1984 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا لە نزیک شێخ عەبدوڕەحمان ئەبولوافی نەقشبەندی و شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەخاک سپێردراوە.
لە و پەرتووکەی ( دلێر عەلائەدین سەجادیدلێر عەلائەدین سەجادی ) کە بەناوی ( یادی سجادییادی سجادی ) لە ساڵی (1987) وەک وەفایەک بەئەدەبی کوردی و بەباوکی دەریکردووە، لەو بابەتە بەپێزانەی کەڵک وەربگرم.
ساڵی (1984) ساڵی پرسە و ماتەم بوو، چونکە لەو ساڵەدا هەندێک ئەدیب و نووسەر و ڕۆشنبیری وەک (ئەمین میرزا کەریم، تۆفیق وەهبی، جگەر خوێن، حسێن خانەقا، خاڵە ڕەجەب، حەبیب عەلی میرانی، تاهیر سادق، عەلادین سەجادی و محەمەد فیدا) کۆچی دواییان کرد و هەریەکەیان بە جۆرێک خزمەتی میللەتەکەمانیان کردووە، لەناو ئەم ناوانەدا مامۆستا (عەلادین نەجمەدین سەجادی) چل ساڵە پتر ژیانی خۆی لە پێناوی زیندووکردنەوەی کەلەپوورو نووسینەوەی مێژووی ئەدەبماندا بەخت کردووە، ئەو سەردەمەی مامۆستا سەجادی چووەتە بەغدا و بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیری کوردی سەری هەڵداوە (کوردی و مەریوانمەریوانی) دوانزدە پەرتووکیان چاپ کردووە، لاوانی کوردیش (یادگار و دیاری) یان بڵاوکردووەتەوە (یانەی سەرکەوتن) یش لە چالاکیدا بوو، (ژیان) لە سلێمانی و (ڕووناکی) لەهەولێرهەولێر دەردەچوون، سەجادی پەیوەندی لەگەڵ ڕووناکبیرانی ئەو سەردەمەدا پەیدا کردووە و ئەوانیش کاریان تێکردووە، لەدوا مانگی ساڵی (1939) دا گۆڤاری (گەلاوێژ) لە بەغدا هەڵهات و تیشکی پڕ شەوقی چیاو هەردو دۆڵەکانی کوردستانی ڕووناک کردەوە مامۆستا سەجادی ئاشنایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەم گۆڤارەدا هەبوو. لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەری گۆڤارەکە لە بەغدا نەما، کاروباری گەلاوێژ خرایە ئەستۆی سەجادی و هەر خۆی کەرەستەی بۆ کۆ دەکردەوە و لەچاپخانەدا سەرپەرشتی دەکرد و پیتاک و ئابوونەشی بۆ دابین دەکرد، سەجادی لە ساڵی (1948) دا شانبەشانی گەلاوێژ گۆڤارێکی نیو مانگی ڕامیاری بەناوی (نزار) ەوە بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، پاش ئەوەی بیست و دوو ژمارە لەو گۆڤارە دەرچوو، کاربەدەستان (گەلاوێژ) و (نزار) یان لە ساڵی (1949) دا داخست، پاش ئەوە مامۆستا دەستی دایە پەرتووک نووسین، ئەوەبوو لە ساڵی (1952) دا (مێژووی ئەدەبی کوردی) بەقەوارەی (652) لاپەڕە پێشکەش کردین کە تیایدا وتویەتی (خۆم گەلێ بەبەختیار ئەزانم کە خوا یارمەتیی دام و توانیم لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەکۆششی فیکر و ماڵی خۆم، ئەم پەرتووکە کە مێژووی ئەدەبی کوردییە یا بەواتایەکی فراوانتر (دائرە المعارف) ی کوردییە، بێنمە بەرهەم و پێشکەشی بکەم) لە دواییدا دەڵێتSadهێنام ئەدەبی کوردیم کرد بەکۆشکێک و بەدنیایەک بەڵام نەک کۆشکێکی داروپەردوو، چونکە ئەو جۆرە کۆشکانە لەبەر پلاری گەرمای هەتاوی هاوینداو سەرمای بەفری زستاندا خۆیان ناگرن، کردم بەکۆشکێک نە باکی بەکڵپە و بڵێسەی هەتاوو هاوین بێ، نەبەتۆف و کڕێوەی بۆرانی زستان) .
کاتێکیش بەدرێژایی سی و پێنج ساڵ کە ئیمامی مزگەوت بووە، هەموو ڕۆژێک نێوان نوێژانی مەغریب و عیشا لە مزگەوتە بچکۆلانەکەیدا ئەدیب و ڕۆشنبیرو ناسیاوانی لەدەوری کۆ ئەبوونەوە و دەست ئەکرا بەگفتوگۆ و نوکتە و قسەی خۆش. بۆیەش ئەو هەلەی لەدەس نەداوە و ئەو قسەخۆش و نەستەقانەی کە بەدڵی بووبێت تۆماری کردوون و سەرلەنوێ دایڕشتوونەتەوە، ئەوەبوو لە ساڵی (1957) ەوە تا ساڵی (1983) هەشت بەرگە پەرتووکی بەناوی (ڕشتەی مرواری) یەوە لێ چاپکردن، کە بوو بەجۆرە ئەدەبێکی زیندووی میللەتەکەمان. لە ساڵی (1953) یشدا سیپارەیەکی ناوی کوڕ و کچی کوردی پێشکەش باوک و دایکان کرد، لەناوەڕاستی پەنجاکاندا گەشتێکی (1816) کیلۆ مەتری بەناو کوردستاندا کرد و ئەم گەشتنامەیەی کردە پەرتووکێکی سەربەخۆ، کە شۆڕشی چواردەی تەمموزی (1958) بەرپابوو، هات شۆڕشەکانی بەدرخان و سمکۆو حەمەپاشای ڕەواندزو شێخ مەحمودی لە پەرتووکێکدا بۆ لەچاپداین و هەڵوێستی کوردی بەرانبەر کۆمار دەربڕی. هەروەها لەفۆلکلۆری کوردیشەوە سێ چیرۆکی لە پەرتووکی (هەمیشە بەهار) دا لە ساڵی (1960) لەچاپ داو دەربارەی زمانیش لە ساڵی (1962) دا پەرتووکی (دەستوور و فەرهەنگی کوردی) بڵاوکردەوە، لە ساڵی (1969) دا خوالێخۆشبوو لایەکی لەڕەخنەی ئەدەبی کوردی کردەوە بەپەرتووکی (نرخ شناسی) ئەو کەلەبەرەشی پڕکردەوە، پاش ئەوە بەدە ساڵ جوانکاریەکانی ناو ئەدەبی کوردی لە پەرتووکی ( خۆشخوانیخۆشخوانی ) دا خستییە بەردەست و دەربارەی ئەم دوو پەرتووکە دەڵێت (هێنام ڕستەی خۆشخوانیم کرد بەوشەیەک و کردم بەناو بۆ ئەم پەرتووکە کە قسە لەڕەوانبێژییەوە دەکات، وەکوو لە کاتی خۆشیدا ڕستەی نرخ شناسیم کرد بەناو بۆ ئەو پەرتووکە کە باس لە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی دەکا!..
ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی بڕوانینە بەرهەمەکانی دەبینین زۆربەی زۆریان دەربارەی ئەدەبی کوردین و هەندێکیشیان لەخانەی کەلەپوورو فۆلکلۆردا دادەنرێن و لە هەموو بەرهەمەکانیدا ئەمانەتی زانستی پاراستووە و هەموو سەرچاوەیەکی دیاری کردووە و لەنووسیندا شێوەیەکی نوێی گرتووەتەبەرو لە هەندێک بابەتە نووسیندا بەداهێنەر دەدرێتە قەڵەم.
(مستەفا نەریمان) لەچلەکەیدا دەڵێت: (لە و چل و دوو ساڵەی کە مامۆستا سەجادیم تیادا ناسیوە و تێکەڵاویم لەگەڵ پەیدا کردووە، خووڕەوشت و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی وەک نووکی قەڵەمەکەی خاوێن و بێگەرد بوو، لەپاشملە ناوی کەسی بەخراپە نەهێناوە و دڵی کەسیشی نەڕەنجاندووە) .
بە و هێزەوە لە ماوەی سی و یەک ساڵدا بیست و یەک پەرتووکی بەقەوارەی (5366) لاپەڕە چاپکردووە ئەمەش دەکاتە 4%ی پەرتووکی کوردی ئەو ماوەیە، هیچ نووسەرێکی کوردمان بەقەوارەی پەرتووک نەگەیشتووەتە ڕادەی خزمەتی ئەو جگە لە مامۆستای پایە بڵند ( مەلا عەبدولکەریم مودەریسمەلا عەبدولکەریم مودەریس ) کە بەسێ هەزار لاپەڕە کەوتووەتە ژووریەوە. سەڕەرای ئەو هەموو بەرهەمە چاپکراوانە، سەجادی چەند بەرهەمێکی ئامادەە چاپی بەجێ ماوە وەک (بەرگی نۆهەمی ڕشتەی مرواری) و (بەرگی دووەمی دەقەکانی ئەدەبی کوردی) و (پەرتووکی زیندەوەر) ، هەروەها ڕۆژانە بیرەوەری تایبەت بەخۆی یاداشت کردبوو. لەگەڵ ئەوانەشدا هەرگیز لەخۆبایی نەبووە و هەوڵی ئەوەشی داوە بەرهەمی پوختترمان پێشکەش بکات، ڕۆشنبیرو ئەدیب و نووسەر دەبێت لە ژیاننامە و خوڕەوشتەکانی کەڵک وەربگرن و بیکەنە مەشخەڵ لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیرییاندا، بەمە ڕۆحی مامۆستا شاد دەبێتەوە. هەرەوەک خۆی لەپێشەکی پەرتووکی (مێژووی ئەدەبی کوردی) دا دەڵێت:) دەمێ ساڵە، بگرە ئەوەتەی هۆشم کردووەتەوە، لەکانگای دڵەوە حەزم لە ئەدەب و ئەدەبیات کردووە، بەو بۆنەوە گەلێ جار خووم ئەدایە خوێندنەوەی ئەو شتانە کە ئاشنایەتیان بەئەدەبەوە هەیە، بەتایبەتیی هینەکانی ڕۆژهەڵات چ عەرەبی، چ فارسی، ئەمە بێجگە لە ئەدەبیاتی ڕۆژاوا – جۆش و خرۆشێکی ئەدامێ و ئەیخستمە عالەمێکی ترەوە، ماوەیەکی باش ئەمە ئیشم بوو، بەبێ ئەوە بچم بەلای بیروباوەڕێکی ت!.. ……) ، دواتر دەڵێت (ڕۆژێک شتێکم ئەخوێندەوە، کە لێبوومەوە سەرلەنوێ لەدڵی خۆما وردم دەکردەوە، لەمەوە کتوپڕ ئەوە هات بەبیرما کە ئایە من چیم؟ ئینگلیز؟ نە و. عەرەبم ؟ نە و..بەڵکوو کوردم باشە کە کوردم دەبێت لەنەتەوەی کوردبم، کە لەنەتەوەی کورد بووم ئەمەی تێ گەیاندن، کە کورد ناوی لە لاپەڕەی ڕۆژگاردا هەیە و ئەمیش ئمێکە بۆ خۆی، زۆری پێ نەچوو لەو زەریایی خەیاڵە کەوتمە سەر ئەوە کە میللەت مادام میللەت بوو، بێگومان دەبێت زمان و ئەدەبیات و تاریخی (مێژووی) ببێ، ئەگەر نەبێت بەهیچ ناژمێررێ و هیچ نی یە، لێرەدا سەرم لێ تێکچوو. تەماشای خۆم دەکەم هیچی تر نیم تەنیا کورد نەبێت، تەماشای بارەکەی تری دەکەم سەیر دەکەم تەنیا کورد نەبێت هەموو شتێکی ت!.. کسپەیەک لەدڵمەوە هات، بەوە دڵی خۆم دایەوە کە نەتەوەی قەومێکم کە لەبەرە بەیانی مێژووە بەم زمانە کە من قسەی پێ دەکەم و پێی ئەنووسم قسە دەکەن و هیچ کۆسپێک لای نەداون لە ڕێگەی خۆیان، بەتایبەتیی کە ئەمیر شەرەفخانی بتلیسی لە (1005) ی هیجری و (امین زەکی بەگ) لە (1936) ی میلادی، مێژوویان بۆ قەومەکەم نووسیوە، بست بست گەشکەم دەکرد و هیوام بەخۆم و بەقەومەکەم تازەتر ئەبوەوە …)
مومتاز حەیدەری لەچلەی ماتەمینی مامۆستای نەمردا دەڵێت: (مردوو لنگی درێژ دەبێتەوە) ئەوەتا بەر لەساڵ و نیوێک وتارێکم لەخولی دووەمی ژمارەی (12) ی نووسەری کورد لەژێر ناوی (مامۆستا سەجادی، خەرمان بەرەکەت) دا نووسی، داوای ئەوەم کرد تا مامۆستا سەجادی لە ژیانە میهرەجانێکی ئەدەبی گەورەی ڕێزگرتنی بۆ ساز بکرێ، بەڵام بەداخەوە زۆریش بەداخەوە، بەتاقە دێڕێکیش پێشوازی پێشنیارەکە نەکرا …!.. ئێستاکەش وا ڕۆڕۆی بۆ دەکەین، فرمێسکی بۆ دەڕێژین، ئەرێ تاکەی، زیندووکوژەی مردوو پەرست بین!..)
مامۆستا ( هەژار موکریانیهەژار موکریانی ) لە وتارێکیدا بۆ کۆچی سەجادی نووسیوێتی (ڕۆژێک سەیری دوکانێکی بەغدام دەکرد، چەقەڵێکی مۆمیایی کراوی لێدانرابوو، لەژێر قاچییەوە لێی نووسرابوو (بیست و پێنج دیناری تەواو) من سەری زمانی خۆم گەست، هات بەدڵما، هەیار!.. ئەم مام چەقەڵە موحتەرەمە ئاخۆ دەبێت بەزیندوویی سەر شاعیر، نووسەر، هونەرمەندێکی کورد بوبێ لە ژیانیدا لەبرسان و لە ترسان ئۆقرەی نەبوبێ و ئێستاکێ لاشەی مۆمیایی بەم دەرد و مەخسەرە چوبێ؟ کێ دەزانێت ؟ هەزار دانە بەزیندوویی فلسێ ناژی) ، هەژار درێژەی بەوتارەکەی دەدا و باسی چەند ڕۆشنبیرێکی کورد دەکات (مەلا مارفی کۆکەیی) ئەگەر بێژم لەبرسا مرد ڕەنگە باوەڕم پێنەکەن، چونکە ئەو دەم نانی وشک زۆر هەرزان بووە... قانیع هەتا مرد نان و دۆی خۆی لەپەنایەک نەدی... فایەق بێکەس کە چریکەی گوێی دوژمنانی کەڕ دەکرد، دوو لێفەی لەماڵدا نەبوو کە خۆی و منداڵەکانی پێداپۆشێ بەقەرزداری عارەق بەقەرزداری مرد.... گۆران ئەو ئەستێرە گەشەی ئاسمانی ئەدەبیاتی کورد، بۆ دابینبوونی بژێوی دەگاتە یافای فەڵەستین وتاربێژی ڕادیۆی (شەرقی ئەدنا) بێ... جگەرخوێن پەنجا ساڵ پتر بۆ شیعرو چیرۆکی کوردی چەوسایەوە لەجیاتی نان خوێنی جگەری خۆی دەخوارد، چەند لە کوردستان ژیاو من دەمناسی گەسکلێدەری کۆڵانان لەو تێرتربوون، کەس ئیرەیی پێ نەدەبرد، ئەوانە لە ژیان ئاوابوون لەپاش مردنیان چاوا بوون ؟)
بەداخەوە ئێستا کە مردوپەرستیشمان نەماوە ئەوا (23) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای هەمیشەزیندوودا تێدەپەڕێت کەس لەپەڕەی ڕۆژنامەیەکدا ساڵیادی کۆچی دوایی نەکردووە، یان بابەتێکی دەستنووسی نەکرا بەپەرتووک بۆ؟ لەم (23) ساڵەدا تەنیا لەژمارە (28) ی گۆڤاری (ڕۆڤار) کە تایبەتە بەدامەزرێنێک یادی کردووەتەوە، بەڵام دەرچوونی ژمارەکەی هاوکات نییە لەگەڵ ساڵی کۆچی دواییەکەی، گۆڤارەکە 25-02-2004 دەرچووە، واتە 25/2 بەڵام، مامۆستا 13/12 کۆچی دوایی کردووە، من لەلایەن خۆمەوە زۆرزۆر دەست خۆشی لەکارمەندانی ئەو گۆڤارە دەکەم کە گۆڤارەکە سەر بەچاپ و پەخشی سەردەمە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەرچەندە مامۆستا لەسەر بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری دەستەی دەزگای میری مامۆستایان لەگەڵ دەستەیەک لاوان و قوتابییاندا ڕاپێچی بەندیخانە کردەوە، هەر لەو سەردەمەدا کوڕێکی بەناوی (دانا) شەهید کراوە، وابزانم ساڵی شەهیدکردنەکەی (1982-1983) بووە. هەتا لە ژیاندا مابوو قسەی جوانی کردبوو، یەکێک لەو قسە بەنرخانەی ئەوەیە وتبوی (ئەگەر خۆت سەری خۆت نەخورێنی، کەس بۆت ناخورێنێ) ئەگەر بەڕێز (دلێر) ی کوڕی پەرتووکی ( یادی سجادییادی سجادی ) کەپێکهاتووە لە کۆمەڵێک وتارو شیعر لەیادەکەیدا خوێنراونەتەوە یان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە، نەکردایە بەپەرتووک لەوە نەدەچوو کەس ئەو ئەرکەی بخستایەتە سەرشانی، زۆربەی شانۆکار و هونەرمەندان سوودێکی زۆریان لە ( ڕشتەی مرواریڕشتەی مرواری ) کردووە، کردویانە بەنواندن و دراما کەچی کەس لەوانە شتێکی بۆ نەنووسیوە وەک وەفایەک، دەبێت بە بەوەفایان و نووسەران ئەو دەستنووسانەی کە مامۆستا مەرگ ڕێگەی پێنەدا بیکات بەپەرتووک، بیکەن بەپەرتووک یان زۆربەی پەرتووکەکانی لە بازاڕدا یان لە پەرتووکخانە ئەهلییەکاندا نەماون یان کە کەم بوونەتەوە لەچاپی بدەنەوە بۆی، نەفەوتێن و پەرتووکخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند بێت و گەنجانی ئەمڕۆش بتوانن سوودی لێوەربگرن.
ئەمەش ناوی پەرتووکەکانی و ساڵی دانانیانن:-
1. مێژووی ئەدەبی کوردی، (1952) و (چاپی دووەم 1971) .
2. ناوی کوردی، (1953) .
3. ڕشتەی مرواریڕشتەی مرواری، بەرگی یەکەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005)
4. ڕشتەی مرواری، بەرگی دووەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
5. ڕشتەی مرواری، بەرگی سێیەم، (1958) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
6. ڕشتەی مرواری، بەرگی چوارەم، (1968) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
7. ڕشتەی مرواری، بەرگی پێنجەم، (1972) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
8. ڕشتەی مرواری، بەرگی شەشەم، (1979) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
9. ڕشتەی مرواری، بەرگی حەوتەم، (1980) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
10. ڕشتەی مرواری، بەرگی هەشتەم، (1983) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
11. گەشتێک لە کوردستاندا، (1956) .
12. شۆڕشەکانی کورد (1959) و (چاپی دووەم 2005) .
13. هەمیشە بەهار (1960) .
14. دەستوور و فەرهەنگی زمانی کوردی، (1961) .
15. ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی، (1968) .
16. نرخ شناسی، (1970) .
17. دوو چامەکەی نالی و سالم، (1973) .
18. کوردەواری، (1974) .
19. دەقەکانی ئەدەبی کوردی (1978) .
20. خۆشخوانی، (1978) .
وە دوو نامیلکەی دەرکردووە، یەکەمیان بۆ یادی شاعیری پایەبەرز (پیرەمێرد) کە بەناوی (یادی پیرەمێرد) ەوە لە ساڵی (1951) دەری کردووە کە (112) لاپەڕەیە، دووەمیان بۆ یادی مێژوونووسی پایەبەرز (محەمەد ئەمین زەکیمحەمەد ئەمین زەکی بەگ) کە بەناوی (یادی کۆچی محەمەد ئەمین زەکی) ەوە لە ساڵی (1948) دا دەری کردووە کە (80) لاپەڕەیە.[1]
ئەم بابەتە 224,409 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 18
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 59
2. ژیاننامە عەلائەدین سەجادی
3. ژیاننامە Ela’edîn Secadî
4. ژیاننامە علاءالدين السجادي
6. ژیاننامە Алааддин Саджади
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1915
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1939
3. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 00-12-1939
4. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1945
5. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 30-03-1948
6. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 1952
7. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 21-11-1952
8. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 13-12-1984
9. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-01-1907
1. پەرتووکخانە مێژووی پەخشانی کوردی 01
2. پەرتووکخانە گێتیی زیندەوەر
3. پەرتووکخانە ناوی کوردی
5. پەرتووکخانە هەمیشە بەهار
9. پەرتووکخانە دوو چامەکەی نالی و سالم
10. پەرتووکخانە دەقەکانی ئەدەبی کوردی
11. پەرتووکخانە کوردواری
12. پەرتووکخانە گەشتێک لە کوردستانا
13. پەرتووکخانە مێژووی ئەدەبی کوردی
16. پەرتووکخانە مێژووی پەخشانی کوردی 02
17. پەرتووکخانە مێژووی پەخشانی کوردی 03
18. پەرتووکخانە مێژووی پەخشانی کوردی 04
21. پەرتووکخانە ڕشتەی مرواری 01
22. پەرتووکخانە ڕشتەی مرواری 2
23. پەرتووکخانە چل چیرۆک
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1907
ڕۆژی کۆچی دوایی: 13-12-1984 (77 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: ئایینی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-12-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 224,409 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.122 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شەریف دەولە کێیە؟
وێنە و پێناس
کەیفی عەبدوڵڵا شێخانی و ئەمین بابە شێخ لە ساڵی 1992دا
ژیاننامە
نیشتمان سەلیم محەمەد
پەرتووکخانە
شارستانیەتی ماننا، ئورکەڵدی
کورتەباس
مرۆڤ شەیتانە یان شەیتان مرۆڤە؟
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
یارا سالار محەمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
ژیاننامە
عەلی عەبدوڵڵا فارس
کورتەباس
پەرتووکی ئەدەب و هونەری منداڵان چاپ کراییەوە
پەرتووکخانە
ئولیس و ڕاڤەکانی (بەرگی دووەم)
ژیاننامە
ساجیدە ڕواندزی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
جەمال نەبەز ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری (1933-2018)
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
ژیاننامە
نیهایەت قادر
وێنە و پێناس
سێ کانیانی مەهاباد 29-12-2017
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری
کورتەباس
لەبارەی ناوی نەورۆز و نەوڕۆژ
وێنە و پێناس
پۆلێک کەسایەتی شاری سەردەشت ساڵی 1969
ژیاننامە
لاڤە مەلا بەختیار
ژیاننامە
مازیار فایەق
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندە سەید ساڵح چەمسەیدیی
پەرتووکخانە
سووتەمەنی جێگرەوە
کورتەباس
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کوردەی 40 ساڵ دژی داگیرکەران شەڕی کرد
ژیاننامە
مەجید عەلی محەمەد
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد
وێنە و پێناس
یاریزانانی تیپی تۆپی سەبەتەی هەولێر وەهبیە محەمەد و سامیە محەمەد لە ساڵی 1979دا
پەرتووکخانە
حلوان، لە سەردەمى خەلافەتى تا ڕووخانى ميرنشينى عەنازى

ڕۆژەڤ
شەهیدان
پێشەوا قازی محەمەد
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
پێشەوا قازی محەمەد
بەڵگەنامەکان
وەسێتنامەکەی پێشەوا قازی محەمەد
31-03-2013
هاوڕێ باخەوان
وەسێتنامەکەی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
نیشتمان سەلیم محەمەد
23-03-2025
سەریاس ئەحمەد
نیشتمان سەلیم محەمەد
کورتەباس
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کوردەی 40 ساڵ دژی داگیرکەران شەڕی کرد
24-03-2025
سارا سەردار
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کوردەی 40 ساڵ دژی داگیرکەران شەڕی کرد
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
سەنجەرخانی وەزیری
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 29-03-2025
  • 30-03-2025
  • 31-03-2025
  • 01-04-2025
  • 02-04-2025
  • 03-04-2025
  • 04-04-2025
  • 05-04-2025
  • 06-04-2025
  • 07-04-2025
  • 08-04-2025
  • 09-04-2025
  • 10-04-2025
  • 11-04-2025
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
سووتەمەنی جێگرەوە
01-04-2025
سەریاس ئەحمەد
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری ئێزیدییەکانی ئازەربایجان ساڵی 1926
30-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیەتی ماننا، ئورکەڵدی
30-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
پۆلێک کەسایەتی شاری سەردەشت ساڵی 1969
29-03-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
مازیار فایەق
29-03-2025
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
قادر ئاغای کوڕی عەباس ئاغا سەرۆکی عەشیرتی دێبۆکری
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
نووسەرێکی کورد بە ئیشقەوە دەڕوانێتە پەرتووک خوێندنەوە
28-03-2025
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ساجیدە ڕواندزی
28-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
جەمال نەبەز ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری (1933-2018)
27-03-2025
سەریاس ئەحمەد
وێنە و پێناس
ئەحمەد جەمیل ئەنوەر لە گوندی موحسیناوەی مەخموور لە ساڵی 1987دا
27-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت
  546,696
وێنە
  116,743
پەرتووک PDF
  21,136
فایلی پەیوەندیدار
  112,596
ڤیدیۆ
  1,968
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
298,402
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,417
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,779
عربي - Arabic 
35,621
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
22,671
فارسی - Farsi 
12,632
English - English 
8,073
Türkçe - Turkish 
3,735
Deutsch - German 
1,887
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,169
ژیاننامە 
27,321
پەرتووکخانە 
26,404
کورتەباس 
20,314
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,316
شوێنەکان 
13,865
پەند 
13,750
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,956
هۆنراوە 
10,584
بەڵگەنامەکان 
8,536
وێنە و پێناس 
8,172
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,847
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,514
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,490
فەرمانگەکان  
1,120
پۆلێننەکراو 
988
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
831
کارە هونەرییەکان 
778
گیانلەبەرانی کوردستان 
657
شوێنەوار و کۆنینە 
645
ئیدیۆم 
447
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
215
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,237
MP4 
3,188
IMG 
215,197
∑   تێکڕا 
252,174
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شەریف دەولە کێیە؟
وێنە و پێناس
کەیفی عەبدوڵڵا شێخانی و ئەمین بابە شێخ لە ساڵی 1992دا
ژیاننامە
نیشتمان سەلیم محەمەد
پەرتووکخانە
شارستانیەتی ماننا، ئورکەڵدی
کورتەباس
مرۆڤ شەیتانە یان شەیتان مرۆڤە؟
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
شوێنەوار و کۆنینە
میلەکەی ڕەبات
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
یارا سالار محەمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
ژیاننامە
عەلی عەبدوڵڵا فارس
کورتەباس
پەرتووکی ئەدەب و هونەری منداڵان چاپ کراییەوە
پەرتووکخانە
ئولیس و ڕاڤەکانی (بەرگی دووەم)
ژیاننامە
ساجیدە ڕواندزی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
پەرتووکخانە
جەمال نەبەز ڕۆڵی سیاسی و ڕۆشنبیری (1933-2018)
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
ژیاننامە
نیهایەت قادر
وێنە و پێناس
سێ کانیانی مەهاباد 29-12-2017
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری
کورتەباس
لەبارەی ناوی نەورۆز و نەوڕۆژ
وێنە و پێناس
پۆلێک کەسایەتی شاری سەردەشت ساڵی 1969
ژیاننامە
لاڤە مەلا بەختیار
ژیاننامە
مازیار فایەق
وێنە و پێناس
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندە سەید ساڵح چەمسەیدیی
پەرتووکخانە
سووتەمەنی جێگرەوە
کورتەباس
تەیفەگوڵ... ئەو خاتوونە کوردەی 40 ساڵ دژی داگیرکەران شەڕی کرد
ژیاننامە
مەجید عەلی محەمەد
ژیاننامە
بابەکر ئەمین محەمەد
وێنە و پێناس
یاریزانانی تیپی تۆپی سەبەتەی هەولێر وەهبیە محەمەد و سامیە محەمەد لە ساڵی 1979دا
پەرتووکخانە
حلوان، لە سەردەمى خەلافەتى تا ڕووخانى ميرنشينى عەنازى

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.187 چرکە!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە