شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام، ساڵی
1947 لە گەڕەکی (
حاجی حانحاجی حان) ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی
ماوەتماوەت و
چوارتاچوارتا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی
1964 لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک ڕەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی
1971 خوێندنی تەواوکردووە.
ساڵی
1970 چووەتە ڕیزی ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی
کۆمەڵەکۆمەڵەی مارکسی لنینی کوردستان-ەوە.

ئاهەنگی هاوسەرگیریی ئارام و لیدیای هاوسەری
شەهید ئارام یەکێک بووە لەرۆژنامەنووسانی ئەو سەردەمە و ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەی (
هاوکاریهاوکاری) دا گۆشەی (هەرجارەی باسێک) ی ئامادە کردووە، جگە لە چەندین وتارو بابەتی تر.
ساڵی
1976 و دوای زیندانی کردنی سەرکردایەتی ئەو کاتەی کۆمەڵە، بانگەشە و بەیانکردنی پرۆگرامی کۆمەڵەی گرتۆتە ئەستۆ و هەر لە ساڵی 1976دا لەلایەن کۆمیتەی سەرکردایەتی هەرێمەوە هەڵبژێردراوە بە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
ساڵی1977 لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی ی.ن.ک هەڵبژێردراوە بەئەندامی م.س (ی.ن.ک) و هەتا ڕۆژی شەهید بوونی بە پلەی سکرتێر لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران-دا لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا خەباتیکردووە.
ئێوارەی ڕۆژی
31-01-197831-01-1978 لە گوندی (
تەنگیسەرتەنگیسەر) ی ناوچەی
قەرەداغقەرەداغ بەدەستی خۆفرۆشان شەهید کرا.
[1]
کلیک بکە بۆ بینین و بیستنی نهێنییەکانی شەهیدکردنی شەهید ئارام لە زمانی وەزیرە جەلالەوە