ساڵی 1947 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری #سلێمانی# لەدایکبووە.
هەر لە منداڵییەوە هەستی بەئازارەکانی میللەتەکەی کردووە، بۆیە دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندیی تێکەڵ بە کاروانی خەبات بووە.
لە شەستەکانی سەدەی ڕابردودا پەیوەندییکردوە بە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوەو دواتریش لەناو ڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا درێژەی بەخەبات داوە.
ساڵی 1967 بۆتە پێشمەرگەو تا ساڵی 1970 بەردەوامبووە.
ساڵی 1973 پەیوەندییکردووە بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوەو بە هاوڕێ (پۆڵا) ناسرابوو.
ساڵی 1988 کراوە بە سەرپەرشتیاری ڕێکخستنی بابەگوڕگوڕی #کەرکووک#.
رۆژی #05-11-1989# لەلایەن پیاوەکانی ڕژێمی بەعسی ڕوخاوەوە دەستگیر کرا.
رۆژی #16-10-1990# لەدادگایەکی کارتۆنی دا فەرمانی لەسێدارەدانی بەسەردا دراو ڕۆژی #07-11-1990# لەگەڵ پۆلێ شەهیدی تردا ئازایانە چوونە بەرپەتی سێدارەو گیانی خۆیان کردە قوربانی کوردستان.
دوای ئازادکردنی عێراق لەچنگی ڕەشی بەعسییان، ڕۆژی #25-05-2003#، تەرمی پیرۆزی لەگۆڕستانی کەرخی شاری بەغداوە هێنرایەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک سپێردرایەوە.