شارەدێی قوشتەپە سەربە پارێزگای #هەولێر#ە و ژمارەی دانیشتووانەکەی (22.850) کەسن. شارەدێی قوشتەپە 59 گوندی هەیە تەنیا دوو گوندیان ئاوەدان نییە، شارەدێی قوشتەپە تێکەڵە لە دەشت و گرد، دەکەوێتە نێوان زنجیرە گردی زۆرگە زراو زورگەکانی دێدەوان، زێی بچووک بەباشووری شارەدێیەکە تێدەپەڕێت، قوشتەپە 22 کلم لە هەولێر دوورە، ڕێگا لە ناوەندی قوشتەپە بۆ هەولێر قیرتاوە، لە هاویندا زۆر گەرمە لە زستاندا ساردە، بەڵام لە پاییز و بەهار خۆش و مامناوەندیە. باری ئابووری باش نییە، خەڵکی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کارمەندی میرین. ِرێژەی بێکاری بەرزە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/802/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=قوشتەپە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/802/0001.JPG=KTML_Photo_End=
مێژوویی درووست بوونی قوشتەپە بۆ سەردەمی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە، ناوی قوشتەپە ناوێکی تورکییە کە لە دوو بەش پێکدێت ئەویش (قوش) لەگەڵ (تەپە) واتە گردی چێشکە، کە پێشتر ئەو گردە بۆ چاودێری کردنی ڕێگایەکان و هەروەها وەک نیشانەیەک بۆ ڕێبوارەکان بۆ دیارکردنی ڕێگاکان بە کارهاتووە، گردی لەم شێوەیە لە سنووری شارەدێ قوشتەپە زۆرن، عوسمانییەکان یەکەم جار لە قوشتەپە باڵەخانەێکیان درووستکرد کە پێیان دەوت (قشلە) دواتر کردیان بە (بنکەی پۆلیس) و (بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی) لەو بڕێوبەرایەتی دادەنیشت کەخۆی و ماڵی لە گوندی قوشتەپە بوو، دوواتر بەهۆی هاتنی گوندنشینانی دەوروبەری قوشتەپە بۆ ناو قوشتەپە بە تایبەت دانیشتووانی گوندی گردمەلا ئەمەش وای کرد کە ژمارەی دانیشتووانی قوشتپە زیادتر بکات تا کۆتایی ساڵی پەنجاکان، لە ساڵی 1959 قوشتەپە کرا بەشارەدێی و سەربە پارێزگای هەولێر، و، بەهۆی بەرفراوانی قوشتەپە ژمارەیکی زۆری گوندی دەکەوێتە سنووری قوشتەپە کە ژمارەیان 58 گوند و بەسەر 55 کەرتدا دابەش بوون. لە سنووری شارەدێی قوشتەپە تەنیا بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی قوشتەپە هەیە، بەڵام ژمارەێکی زۆر لە بنکە و فەرمانگەی حکومی هەیە.
وەسفی جوگرافیایی بەڕێوبەرایەتی شارەدێی قوشتەپە:
قوشتەپە لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە دەکەوێتە باشووری شاری هەولێر و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە زنجیرە چیای دیدەوان دەورە داوە و لە ڕوژئاواوە بە زنجیرە زورگێک دەورە دراوە کە بەزورگەزرا و ناونراوە، و لە باشوورەوە سنووری لەگەڵ سنووروی شارەدێی پردێ یە. هەڵکەوتەی جوگرافی قوشتەپە وای کردووە کە شوێنیکی گرنگی هەبێت. بە تایبەت لە ڕووی هاتوچووەوە، چونکە ڕێگای سەرەکی هاتوچۆی زۆر بەناو شارەدێی قوشتەپە دا دەڕوات ئەمەش وای کردووە گەشت کردن بۆ پارێزگاکانی دیکەی وەک #کەرکووک#، #سلێمانی# تەناتەت موسڵیش کە بەرێگای شارۆچکەی مەخمورە، کە دەتوانێت بەئاسانی گەشتی بۆ بکەن. ئەمەش وای کردووە کە سوودێکی ئابووری زۆری بۆ شارەدێی قوشتەپە هەبێت.[1]
ژمارەی گشتی دانیشتووانی قوشەپە 26315 نێر : 13138 مێ : 13177
ژمارەی دانیشتووانی شارەدێ و کومەڵگاکان 14648 نێر :7309 مێ : 7339
ژمارەی دانیشتووانی گوندەکان 11667 نێر : 5829 مێ : 5838