- غەفوور تاهیر سەعید سارمەمی ناسراو بە (غەفوور مەخمووری).
- ساڵی 1970 لە گوندی #کەندی قەلان# (وادي الغراب)ی سەر بە شارۆچکەی #مەخموور# لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی میجانی سەرەتایی لە گوندی (مشار) تەواوکردووە.
- خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە مەخموور و #هەولێر# تەواو کردووە.
- دەرچووی کۆلێژی ئادابی – زانکۆی سەلاحەددین – هەولێرە.
- لە ساڵی 1995 بە هاوکاری کۆمەڵێ کەسایەتی نەتەوەیی و وڵاتپارێز یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDKی دامەزراندووە.
- سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDKە.
- ئەندامی #پەرلەمانی کوردستان# بووە لە خولی دووەم (2005 تا 2009).
- ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
- ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی جیهانە IFJ.
- ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە.
- ئەندامی گەڕی یەکەمی دیالۆگی کوردی – عەرەبی بوو کە لە مایسی 1998 لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەسترا.
- کارگێری لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی بەعەرەبکردنی کوردستانە.
- ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردە.
- ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK ە.
- خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی (میدیا)یە.
- ئەندامی زۆربەی زۆری کۆنگرە و کۆنفرانسە سیاسی و ئەکادیمییەکان بووە کە لە کوردستان و دەرەوە بەستراون.
- کۆمەڵێ وتار و لێکۆڵینەوەی هزری و ڕۆشنبیری و ئەدەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستاندا بڵاوکردۆتەوە.
$- تا ئێستا 18 هەژدە کتێبی بەچاپ گەیاندووە، کە ئەمانەن:$
1- سەرەتایەک بۆ حەیران کورتەیەک لە ژیانی حەمەد بەگی، چاپی یەکەم، 1989
2- بناری قەرەچووغ، چاپی یەکەم، 1990
3- سێ تیشک لە پەنجەرەی شیعرەوە، چاپی یەکەم، 1991
4- حوارات حول القضية الکوردية، الطبعة الأولی، 2000
5- حەیران (چەمک – ناوەڕۆک – سەرهەڵدان)، چاپی یەکەم، 2001
6- بەعەرەبکردنی کوردستان، چاپی یەکەم، 2002
7- تعریب کوردستان، الطبعة الأولی، 2006
8- بەعەرەبکردنی کوردستان، چاپی دووەم، 2006
9- بصراحة، الجز ء الاول، الطبعة الأولی، 2010
10- هەگبەی مەخمووری، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، 2010.
11- بەعەرەبکردنی کوردستان، چاپی سێیەم، 2010
12- عومەر خامۆش (کۆشیعر)، چاپی یەکەم، 2012
13- تعریب کوردستان، الطبعة الثانية، 2013
14- کۆنگرەی نەتەوەیی کورد... ئەرکە هەنووکەیی و ئامانجە ستراتیژییەکان، چاپی یەکەم، 2016
15- الحیران (مفهوما ومضمونا و ظهورا)، الطبعة الأولی، 2017
16- نحو حرية واستقلال کوردستان، الطبعة الأولی، 2017
17- مسعود البارزاني ڕمز الپێشمەرگایتي والمقاومة القومية، الطبعة الأولی، 2018
18- هزر و ڕامان، چاپی یەکەم، 2019