ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد-چاک، ناسراو بەناوەندی چاک
- لە #06-01-2002# بە بانگەوازێک بە ناوی کەمپینی هەڵەبجە و ئەنفال ڕاگەیەنرا و لە ژووری پێشکەوتنخوازانی پاڵتاکەوە دەستبەکار بوو.
- لە ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ گۆڕا بۆ ناوەندی چاک، پەیڕەو پڕۆگرامی بۆ داندرا.
- لە پڕۆسەی دادگایی نزار خەزرەجی چالاکانە پشتیووانی لە کۆمیتەی بە دادگایی گەیاندنی نزار خەزرەجی کردووە و ئەندامی لە کۆمیتەکە هەبووە.
- چالاکانە بەشداری پڕۆسەی دادگایی فرانس ڤان ئانراتی کردووە سکاڵاکەری ئامادە کرد، شایەدحاڵی دۆزییەوە، دۆکۆمێنتی زۆری دا بە دادگا، خۆپیشاندانی ئامادە کرد، ......
- سکاڵای لەسەر وەفیق سامەڕائی تۆمار کردووە لە 6-12-2006، ناوبراو بەهۆیەوە ئێراقی بەجێهێشت.
- بۆ یەکەمجار یادی قاڕنێ، سەردەشت، عامودای کردووەتەوە.
- بۆ یەکەمجار لە ئەوروپا تەکانی دا بە یادکردنەوەی ئەنفال.
- ساڵانە بە بەرفراوانی یادی هەڵەبجە دەکاتەوە.
- چالاکترین ڕێکخراوی کوردییە و ئەندامی لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەیە.
- لە 22-09-2007 گرووپێکی لێ جیابوەو هەر بە هەمان ناو کاردەکەن و ماڵپەڕێکیان هەیە بە ناوی www.chak.info
- ئەندامی زۆر ڕێکخراوی جیهانییە.
- لە زۆربەی وڵاتان کۆمیتە و نووسینگەی هەیە.
- دوو مالپەڕ و ڕۆژنامەیەکی هەیە بە ناوی نگرە سەلمان.
- www.chak.be www.chaknews.com
- لە پڕۆژەیدایە گۆڤارێک ساڵانە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر پرسی ژینۆساید بە ناوی کوردۆساید دەربکات.
- پارێزگاری لە مافی مرۆڤ و بنیات نانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان دەکات.
- پاشکۆی هیچ ئایدۆلۆژیا و پارتێکی سیاسی نییە، کوردستانیانە هەڵوێست وەردەگرێت، بەردەوام بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان چالاکی دەنوێنێت.
- دەستپێشخەر بووە لە زۆر دۆسییەی هەستیار، کاریگەریی لە بواری پرسی ژینۆساید و یەکێتی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کۆمەڵگە هەبووە.
- تاکوو ئێستا دوو کۆنگرەی بەستووە لە یۆنی 2006 و دیسەمبەری 2007، خۆی بۆ کۆنگرەی سێیەم ئامادە دەکات.