رێکخراوێکی ناحکومی بێلایەن و سەربەخۆیە. وەک لە ناسنامەکەیدا هاتووە، بڕوای بە چەسپاندن و ڕێزگرتنی بنەماکانی مافی مرۆڤ هەیە.
مێژووی دامەزراندن: شەشی تشرینی یەکەمی
2002 لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە.
چالاکییەکانی: ئەم ڕێکخراوە پڕۆژەی کۆکردنەوە و دەستەبەندیکردنی ئەو بەڵگەنامانەی ئەنجام داوە کە لە دژی سەرانی ڕژێمی پێشوو هەن، ئەمەش لەڕێی چەند چالاکییەکەوە لەوانە: بەستنی وۆرکشۆپ لەم بارەیەوە، پێکهێنانی گرووپگەلێک کە بە گرووپی فشار ناودەبرێن و ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی دەگرنە خۆیان و داوای دادگاییکردنی سەرۆکی پێشوو سەددام حوسێنیان کرد. چونکە ڕێکخراوەکە لە کۆمەڵێک پارێزەر و مافناس پێکهاتووە، بۆیە کۆمەڵێک پڕۆژەی وشیارکردنەوەی لەبارەی مافەکانی مرۆڤەوە جێبەجێ کردووە و وەک چاودێریش بەسەر هەڵبژاردنە پەڕڵەمانییەکانی ساڵی
2005 وەستاوە.