ساڵی
1970 بووەتە شارۆچکە و ساڵی
1983 لەبەر شەڕی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ڕاگوێزراوە بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و ساڵی
1991 دوای ڕاپەڕینەکەی کوردستان، شارۆچکەکە ئاوەدانکراوەتەوە.ئەم شارۆچکەیە لە شاردێکانی (سمیلان، گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران، قەسرێ) پێکدێت. کۆی گشتی گوندەکانی (116) گوندە و ڕێژەی دانیشتووانەکەی (47) هەزار کەسە.
سنوورەکەی: لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنووری شاری
پیرانشارپیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە باکوورەوە هاوسنووری شارەدێی سەنگەسەری ناوچەی پشدەرە، لە ڕۆژاواوە هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی
سۆرانسۆران، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی
سیدەکانسیدەکان.
[1]