پێنجوێن دەکەوێتە 105کم، ڕۆژهەڵاتی
سلێمانیسلێمانی و (15کم) لە سنووری ئیرانەوە دوورە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 20 هەزار کەسە و بەپێی ئامارەکانی
یەکێتی کەمئەندامانی کوردستانیەکێتی کەمئەندامانی کوردستان، لە شارەکەدا 475 کەمئەندام هەیە. هەروەها بە گوندەکانی چواردەورییەوە ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە 40 هەزار کەس و ژمارەی کەمئەندامەکانیشی لە هەزار کەس زیاتر دەبێت.
پێنجوێن ساڵی
1950 کراوە بە مەڵبەندی شارۆچکە و ئیتر لە ڕووی ئاوەدانییەوە زیاتر گەشەی کردووە، هەموو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و پێداویستییەکانی ژیانی شارستانی تێدا بووە بۆ نموونە: فەرمانگە حکومییەکان، میوانخانە، گەرماو.
لە ئێستاشدا پێنجوێن نەخۆشخانەیەکی گەورە و قوتابخانە و باخچەی تێدایە و پێش ماوەیەکیش بانکێکی تیادا کرایەوە. هەروەها 24 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەیە، و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆشی تێدایە، زۆربەی شەقامەکانیشی قیرتاو کراون.
[1]