پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک یان PJAK) گروپێکی چەکداری کوردیی نەتەوەییە کە بنکە سەرەکییەکەی لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان)ە و چەندین هێرشی کردۆتە سەر پارێزگای کوردستان لە ئێران و ناوچە کوردنشینەکانی تر.
پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە (#کۆما چڤاکێن کورستان# - KCK)، کە هاوپەیمانێتیەکی گروپە نایاساییە کوردەکان و کۆمەڵەکانە و لەلایەن ئەنجومەنێکی جێبەجێکاریی هەڵبژێردراوەوەسەرکردایتی ئەکرێت. پەکەکەش، کە لە لایەن چەند دەوڵەت و دامەزراوەیەکەوە لەسەر ئاستی جیهانیی – لەوانە ئەمریکا، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا، بەدامەزراوەیەکی تیرۆریست لە قەڵەم دراوە، ئەندامی KCK یە. بەپێی وتارێکی نوێی نیویۆرک تایمس پژاک و پەکەکەبەئەگەرێکی زۆر یەکێکن، و یەک ئامانجیان هەیە: هەڵمەتی شەڕ بۆ دەستکەوتنی ئۆتۆنۆمی و مافەکانی کورد لەئێران و تورکیا. سەرکردایەتییان هاوبەشە، هەروەها لۆجستیک و وەفادارییان بۆ عەبدولڵا ئۆجەلان، سەرکردەی پەکەکەکە ئێستا لە ئیمرالی زیندانییە.
سیاسەت و پێکهاتە:
سەرکردەی ئێستای ڕێکخراوەکە #حاجی ئەحمەدی#یە. بەگوێرەی واشینگتۆن تایمس، نیوەی ئەندامانی پژاک ژنن، زۆرێک لەوانە لە تەمەنی هەرزەکارییدان، و یەکێک لەو ژنانەی کەلەئەنجومەنی سەرکردایەتییە، گولستان دوگانە کە دەرچووی بەشی دەرونناسییە لە زانکۆی تاران. ئەمەبەپێی ئەو ڕاستییەی کەپژاک پشتگیرێکی بەهێزی مافەکانی ژنانە. پژاک بڕوای وایەژنان ئەبێت ڕۆڵی بەهێزی خۆیان ببین لەدەسەڵاتدا و یەکسان بن لەگەڵ پیاودا لەپلەکانی سەرکردایەتییدا.
پژاک ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستانە(کۆما چڤاکێن کورستان KCK). ژمارەیەک لە گروپ و کۆمەڵەکوردییەکان و لەژێر چەتری KCK ەی دان، کە لە لایەن کۆمیتەیەکی هەڵبژێردراوی جێبەجێکارییەوە سەرکردایەتی دەکرێت. KCK ی بەرپرسە لە چەند بڕیارێک و زۆر جار لەجیاتی ئەندامەکانی لێدوانی ڕۆژنامەنووسی ئەدات. پژاکیش چەند بەشێکی هەیە. باڵی سەربازیی پژاک ناوی ڕێکخراوی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هێزێن ڕۆژهەڵاتا کوردستان – HRK). پژاک باڵێکی ژنانیشی هەیە، تایبەتەبەکارکردن بۆ بەرژەوەندی ژنان لەناو گروپەکەدا و بەرژەوەندی ژنان بە گشتی، ناوی ئەم باڵەیەرجەریکایە.
وەکو ئامانجە هەنووکەییەکانی پەکەکە لە تورکیا، سەرکردەکانی پژاک ئەڵێن ئامانجە درێژخایەنەکانمان دامەزراندنی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمە بۆ کورد لەناو دەوڵەتی ئێراندا. بایەخی تایبەتیان لەسەر لابردنی دەوڵەتی دینییە لە ئێران و دانانی حکومەتێکی دیموکرات و فیدراڵ لەجێگەکەی، کەتیایدا خود-کارگێڕی بۆ دەستەبەر کرێت بۆ هەموو کەمینەنەتەوەییەکانی ئێران، بە عەرەب و ئازەری و کوردییشەوە.
پێکدادانی چەکداریی و دەستگیرکردنەکان:
لە تۆڵەی ئەو 10 کوردەی لە خۆپیشاندانەکەی ماکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژران، لە 3ی ئەپریلی 2006 دا، پژاک 24 ئەندامی هێزەئەمنییەکانی ئێرانی کوشت. لە10ی ئەپریلی 2006، 7 ئەندامی پژاک لە ئێران دەستگیر کران، بە گومانی ئەوەی کەبکوژی 3 کەسی هێزەئەمنییەکانی ئێران بن. جیهان نیوس ئەیجنسیی چاپی ئەستەمبوڵ باس لە کوژرانی زیاد لە 120 ئەندامی هێزەئەمنییەکانی ئێران دەکات لە 2005 دا لەلایەن پژاکەوە.
پژاک لە 8ی مەی 2006 لە کرماشان بۆمبێکی تەقاندەوە و بووەهۆی بریندار بوونی 5 کەس لەناو بینایەکی دەوڵەتییدا.
لە شەش مانگی یەکەمی 2006دا، هێزەئەمنییەکانی ئێران چەند جارێک ڕووبەڕووی گەریلاکانی پژاک بوونەتەوە لەسەر سنوور و ناو خاکی ئێراندا. لەوکاتەوە، کەناڵی هەواڵی ئەمریکی MSNBC باس لەوە دەکات کە سوپای ئێران بەدرێژایی سنوور بۆمبارانی بۆ سەر دێهاتە کوردییەکانی ناو خاکی عێراق – کە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە، دەست پێکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بە وتەی خۆیان مەبەستی سەرەکییان چەکدارانی پژاکە. ژمارەیەک خەڵکی سیڤیل کوژران. پژاک بانگەشەی ئەوە دەکات کە گەریلاکانی لە ناو خاکی عێراقدا چالاکی شەڕ دەکەن، لە ئۆگەستی 2007، کاریان کرد بۆ خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئێرانی کەخەریکی بۆمبارانی ناوچەکەبوو.
پەیوەندی بە دەوڵەتی ئەمریکا و پێکهاتەی سەربازیی:
پژاک زۆر نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە (پەکەکە، پێیشی دەڵێن کادەک، کۆنگرەی گەل و KGK)، کە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە قەڵەم دراوە.
لە 16ی ئەپریلی 2006، دێنیس کەسینیچ-ی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکی نامەیەکی بۆ جۆرج دەبلیو بوش نارد تیایدا بیروبۆچوونی خۆی دەبڕیبوە کە دەبێ ئەمریکا پشتگیری و هاوکاری پژاک بکات چونکە پژاک لەناو خاکی عێراقدایە و عێراقیش لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوپای ئەمریکادایە.
لە نۆڤەمبەری 2006، سیمۆر هێرشی ڕۆژنامەنووس لە زەنیویۆرکەر، پشتگیریی ئەم بۆچوونەی کرد بەوەی کەسوپای ئەمریکا و ئیسرائیلییەکان هاوکارییان دەکەن لەرووی ماددیەوە، ڕاهێنانیان پێ دەکەن و زانیارییان دەدەنێ لەسەر ئامانجەکانیان، بەمەبەستی دروستکردنی فشارێکی ناوخۆیی لەسەر ئێران.
ئەمەلەلایەن ئەمریکا و پژاکیشەوەرەتکرایەوە. لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سلەیت مەگازین لە جونی 2006، وتەبێژی پژاک ئیحسان وریا لێدوانێکی دا کەپژاک خۆشحاڵ دەبوو ئەگەر بەکرێگیراوی ئەمریکا بووایە، و نائومێدەلەوەی واشنتۆن تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی پێوەنەکردوون. وتارەکەی سلەیت بەردەوامە، باس لەوە دەکات پژاک هیوادارە لەلایەن ئەمریکاوە یارمەتی بدرێت و کاری لەگەڵدا بکات بۆ لە کارلادانی دەوڵەتی ئێران، بەو شێوەیەی هاوکاری حزبە کوردییەکانی کردوەلەعێراق بۆ لە کارلادانی دەوڵەتی عێراق لە ماوەی ساڵانی پێشووی جەنگی عێراق.
لە ئۆگەستی 2007، سەرکردەی پژاک سەردانی واشنتۆن دی.سی کرد بۆ دەستخستنی یارمەتی ئاشکرای زۆرتری ئەمریکی لەهەردوو ڕووی سیاسی و سەربازییەوە، بەڵام دواتر ئاشکرای کرد کە چەند پەیوەندییەکی سنوورداری لەگەڵ بەرپرسەکانی واشنتۆندا کردووە. یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە لە لێدوانێکدا لە کۆتاییەکانی 2006 ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریکا پژاکی بەلاوە پەسەند بێت، ئەبێت پەکەکەشی بەلاوەپەسەند بێت بەئاماژەدان بۆ ئەو هاوپەیمانێتییەی لە نێوان ئەو دوو گروپەدا هەیە و هەروەها ئەندامێتییان لە کۆنفیدراسیۆنی دیموکراتیی کوردستان – KCK.