د.عەباس ساڵح عەبدوڵڵا
لە ساڵی 1952 لە سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان لە دایک بوە، قۆناغەکانی خۆیندنی سەرەتایی وناوەندی وئامادەیی هەر لەوێ تەواو کردوە.
لەساڵی 1982کۆڵێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدینی تەواو کردە
لەساڵی 2001 لە زانکۆی سلێمانی ماجستێری هێناوە لە سەر ژیان و بەرهەمی سەفوەت .لە ساڵی 2006 لە زانکۆی کۆیە دکتۆرای وەرگرتوە لەسەر فێمێنیزم لە شیعری کوریدا
ئێستا پرۆفیسۆری یاریدە دەرە لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی ،بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی.
چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی و ئەکادیمی لە گۆڤارەکانی زانکۆکاندا بڵاو کردۆتەوە.
چەندین وتارو لێکۆڵینەوەوشیعری لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە.
چەند کتێبێکی بەچاپ گەیاندوە لەوانە:
ڕاڤەی دەق/لێکۆڵینوە
فێمێنیزم لە شیعری کوردیدا/لێکۆڵینەوە
ڕاز/ کۆمەڵێ پەخشان
گوڵە پەمەییەکانی ڕۆح \دیوانی شیعر
تەنییایم لە تنۆکی باران دەچێ/شیعر
خەڵوەتی ڕۆح/شیعر
ئەندێشەکانی شەو /شیعر
هاوڕێکانم /شیعر
چەند بەرهەمێکی تری چاوەڕێی چاپ کردنن. [1]