ئەم تیپە شانۆییە ساڵی (1971) لە شاری #سلێمانی# لەلایەن هونەرمەندان (#عومەر عەلی ئەمین#، حەسەن تەنیا، #کەمال سابیر# و #عوسمان چێوار#) دامەزراوە، تا ساڵی (1973) لە کارکردن بەردەوام بووە، پاشان بەهۆی چونیان بۆ ڕیزی تیپێکی دیکە بۆ کارکردن ئەم تیپە نەماوە، لە ساڵی (2004) لەلایەن #گەزیزە عومەر عەلی ئەمین#ی هونەرمەند جارێکی دیکە دامەزرایەوە، سەربە #بەڕێوەبەرێتی هونەری شانۆ لە سلێمانی# بووە، لە 31 ئەندام پێکهاتووە، چەندین کاری شانۆییان لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکان نمایش کردووە. [1]