ساڵی 1955 لە باکووری کوردستان لە دایک بووەو لە ساڵی 1983-ەوە لە سوید دەژیت، تا ئێستا بە زمانی کوردی و سویدی چەندان کتێبی سەبارەت بە کورد و کوردستان چاپکردووە،کە ئەمانە بەشێکن لەو کتێبانه: کوردۆلۆجی..مێژووی دووسەد ساڵە -1987،کورد لە ئەدەبی تورکی هاوچەرخ- 1989،مۆتیفی کورد-1991، دەسەڵاتی ژن لە فۆلکلۆری کوردیدا- 1994، جەنەڕاڵ شەریف پاشا- 1995.
بەرهەمەکانی ڕووهات ئالاکۆم
- دووسەد ساڵەی کوردان. 1987
- لەنێو ئەدەبیاتی هاوچەرخی تورکان،
سێبەری کوردان. 1989
- لەسەرچاوەکانی سویدەوە مۆتیڤی کوردی. 1991
- بەسەرهاتی ئەزبەرەکراوی سەعیدی کوردی. 1991
- لەبەرهەمەکانی یەشار کەمال سێبەری کوردان. 1992
- ئازارێکی زیا گۆلئەلپ: کوردی. 1992
- لەکوردستاندا هێزێکی تازە، ژنانی کورد. 1995
- لەفۆلکلۆری کوردان، باڵادەستی ژنان. 1994
- کوردەکانی ئەستەنبوڵی کۆن. 1998
- ڕێکخستنی خۆیبوون و سەرهەڵدانی ئەڕاڕات. 1998
- ژەنەڕاڵ شەریف پاشا. 1998
- پەیوەندی سویدەکان و کوردەکان لەهەزار ساڵدا. (2000)
- کوردەکانی ئەنادۆلیای ناوین. 2003
- ئەرستۆکراتەکانی کورد. 2003
- کوردەکانی سوید. 2004
- ڕووناکی مێژوو - 2008
- کوردەکانی قارس. 2009
- تۆرن: ئەرستۆکراتەکانی سەرحەد- 2010