لە ساڵی 1939ی زایینی، لە شاری
سلێمانیسلێمانی لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواوکردووە و لە ساڵی 1962دا، لە زانکۆی بەغدا لە بەشی مێژوو بەکالیۆرسی وەرگرتووە و پاشان بووە بە مامۆستای مێژوو.
لە ساڵی 80-1981دا، بە تاوانی چالاکیی سیاسی دژ بە ڕێژیم گیراوە و دوای ئەوەیکە بەسەربەرزی نەجاتی بووە، ڕێی ئاوارەیی گرتووەتەبەر و لە وڵاتی سوید وەک پەنابەری سیاسی نیشتەجێ بووە. لە ساڵی
1987 وە لە ئەرشیفی هەرێمی شاری ئوپسالا دامەزراوە و تا گەڕانەوەی بۆ کوردستان لە کارەکەیدا بەردەوام بووە. لەو ماوەیەدا ئەرشیڤێکی گەورەی کۆماری کوردستانی کۆکردووەتەوە.
کاک مەحمود، وەک نووسەرێکی بە توانا لە زۆربەی ڕۆژنامە و بڵاوکراوە ئاشکرا و نهێنییەکاندا هاوبەشی کردووە و گەلێک باس و لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆری بە زمانی کوردی و عەرەبی نووسیوە کە سەرەڕای چەند بەرهەمی وەرگێڕدراو، چەندین پەرتووکی چاپ و بڵاوکردووەتەوە.
بڵاوکراوەکانی
- دیپلۆماسێتیی بزووتنەوەی کوردایەتی، 1973
- کۆماری میللی مەهابادمەهاباد، چاپی یەکەم 1984، چاپی دووەم 1987
- ڕەگ و ڕیشەی مێژووی تەقەڵای بەئێراقیکردنی کورد و مەسەلەی کوردستان، 1986
- کورد و ململانێ و ستراتیجی ئاساییشی نەتەوە، 1988
- دەوڵەتی جمهوری کوردستان (نامە و دۆکومێنت) ، بەرگی یەکەم، ستۆکهۆڵم 1992
- دەوڵەتی جمهوری کوردستان (نامە و دۆکومێنت) ، بەرگی دووەم، ستۆکهۆڵم 1995
- دەوڵەتی جمهوری کوردستان (نامە و دۆکومێنت) ، بەرگی سێیەم، ستۆکهۆڵم 1997.
شیاوی وتنە کە لە بواری ڕۆژنامەوانییشدا کەسایەتییەکی چالاک بووە و سەردەمێک وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ کاری کردووە و، هەر بۆیەش لە سەرەتای دەرچوونی گۆڤاری گزینگ، یەکێک لە بەشدارانی دنەدەر و هاوکارانی یارمەتیدەری گۆڤارەکە بووە کە لە ڕیزی ئەو نووسراوانەدا دەکرێت بە وتووێژێک لەژێر عینوانی (ئەقڵییەتی سیاسی و دیپڵۆماسیی کورد) (گزینگ، ژمارە8) و، هەروەها لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە کۆماری کوردستان: (با بۆچوونە شێواو و هەڵەکان ڕاست بکەینەوه) (گزینگ، ژمارە13 بەشی1؛ گزینگ، ژمارە14 بەشی2) ئاماژە بکرێ.
مامۆستا مەحمودی مەلا عێززەت کە لەم دواییانەدا، بە نیازی موداوای نەخۆشییەکەی لە کوردستان ڕا گەڕابووەوە وڵاتی سوید، بەداخەوە لە ڕۆژی
04-05-200504-05-2005 لە شاری ئۆپسالا بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان و کەسوکار و گەلەکەی دەکات.