رۆژی 9ی نیسانی ساڵی 2005 لە ئەنجامی هەوڵەکانی محەمەد سدیق کەبودوەند لە کوردستانی ئێران دامەزراوە و ناوەندە سەرەکییەکەی لە تارانی پایتەختی ئێرانە. ئەم ڕێکخراوە، ڕێکخراوێکی مەدەنی و ناسیاسییە و لە پێناو دابینکردن و سەقامگیرکردنی مافە بنەڕەتیی و ئازادییە سەرەتایی و مرۆییەکان لە کوردستان و ئێراندا تێدەکۆشێت.