ساڵی 1944ز. لە #خانەقین# لەدایکبووە، دەرچووی خانەی مامۆستایانی بەعقوبەیە.
ساڵانێک مامۆستای پەروەردەی هونەر بووە لە قوتابخانەکانی #سلێمانی# و ئەندامی کۆمەڵەی شێوەکارانی ئێراق و شێوەکارانی جیهان بووە، لە 1992-1998ز. بەڕێوبەری هونەری شێوەکاری بووە لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# حکومەتی هەرێم، چەندین پێشانگای کردووەتەوە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا.
هەر لە سلێمانی هاوسەرگیریی لەگەڵ خاتووو #گەزیزە عومەر عەلی ئەمین# کردووە.
ئیسماعیل خەیات، پاش خانەنشینبوونی هەر خەرکی کاری هونەری بووە، بەڵام لە ساڵانی دواییی تەمەنیدا تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بووە و بەهۆیەوە ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دوورکەوتۆتەوە تا لە ڕۆژی #20-10-2022#ز. بەهۆی هەمان نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردوە.[1]