- ساڵی 1965ز. لە تەوێڵە لە دایک بووە.
- خوێندنی لە #هەڵەبجە# تەواوکردووە.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی یاسای زانکۆی #سلێمانی# بەدەستهێناوە.
- ماستەری لە زانستی سیاسیدا لە بەریتانیا خوێندووە.
- لە سەرەتای هەشتاکان بووەتە ئیخوان موسلمین.
- ساڵی 1986ز. زانکۆ جێدەهێڵێت و دەچێتە ئێران.
- ساڵی 1988ز. بۆ کاری ڕێکخستن دەگەڕێتەوە کوردستان.
- ساڵی 1992ز. حیزبێکیان بەناوی بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامی- نەهزە دامەزراند.
- ئەندامی مەکتەبی سیاسی نەهزە بووە.
- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بووە.
- لە کۆمەڵی ئیسلامیدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن بووە.
- لە خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستاندا سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ بوو.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی بوو.
-رۆژی 09-11-2018ز. بە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی هەڵبژێردرا.[1]