(1804ز.-1848ز.) شاعیر و مێژوونووسی کوردە. ناوی خۆی ماە شەرەف خانم بووە و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی 1220 ک.م (1804ز.) لە بنەماڵەی قادرییەکانی #سنە# دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە لەدایک بووە.
مامۆستا #مەولەوی#ی تاوەگۆزی
لە پەسنی ئەودا ئەم هۆنراوەی گوتووە:
=KTML_Bold=خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبانی دەور
ها لە خانەکەی بورجی شەرەفدا
نوورئەفشانیشەن وە هەر تەرەفدا=KTML_End=
$ژیاننامە$ =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/965/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=ماهشەرەفخانم-مەستوورە ئەردەڵانی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/965/0005.JPG=KTML_Photo_End=
ناوی ماە شەرەف خانم و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی 1220 ک.م (1804ز.) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە دا، کە ئەوسا لای والییەکانی سنە بەقەدر بوون، لە شاری سنە لەدایک بووە. باوکی، ئەولەسەن بەگ (ئەبولحەسەن بەگ) ، لە پیاوە ڕەسەنەکانی سنە بووە و بە ماەشەرەف خانمی خوێندووە تا وەهای پێ گەیاندووە کە ناو دەرکا. لە زەمانی خەسرەو خانی ئەردەڵان، والیی سنە، کە بە ناکام ناسراوە، خان و ماڵە قادرییەکان لە یەکتر ڕەنجاون و ئاشت بوونەوە و بوونە خزم. مەستوورە بووەتە خێزانی خەسرەو خان. خانیش لە هۆنراوەداناندا لە خانم نزیک بووەتەوە. لە دیوانی هەردووکیاندا هۆنراوە بە یەکدا هەڵدانیان زۆر بەرچاوە. مەستوورە چل و چوار ساڵ تەمەنی بووە کە لە #سلێمانی# مردووە و هەر لەوێش نێژراوە.
$هۆنراوەکانی$
مەستوورە لە هۆنراوەدانان، چ بە کوردی و چ بە فارسی، زۆر خاوەن دەستەڵات بووە. بەداخەوە زۆربەی هۆنراوەکانی لەناو چوون و تەنیا دوو هەزار بەیتێکی ماوەتەوە کە ساڵی 1305 ک.ە (1926ز.) ، میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی، سەرۆکی فەرهەنگی سنە، لە تاران چاپیانی کردووە. کوردییەکانی هەر زۆر کەم ماون بەڵام لە قەسەیدەیەکیدا کە بەم بەیتە دەست پێدەکا:
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت...
مەستورەی ئەردەڵانی دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی کە خەسرەو خانی ئەردەڵانی بووە، ژیانی هیچ خۆشی و ڕۆشناییەکې تێدا نەماوە، چوونکوم بە شېعرەکانیا دەردەکەوێت کە بۆ هاوسەری کۆچکردوی نووسیون. مەستوورە خاوەنی درێژترین هۆنراوەی شیوەنئامێزە کە بۆ خەسرەو خانی ناکامی نووسیوە، بەتەرزێ کە بەهار و گوڵ، سەوزایی و کەمەر، بەفراو و چییا، هیچیا دوای کۆچی خەسرەو ڕەونەق و خۆشیان نەماوە.[1]