تەها ئەحمەد شەریف، ناسراو بە (تەها کەریمی) ، ساڵی
1975 لە گوندی
بۆیەنبۆیەنی سەربە شاری
بانەبانەی خۆرهەڵاتی کوردستان، لە بنەماڵەیەکی (وەرزێر) لەدایک بووە. دایکی ناوی (عادڵە فەتاحی) یە کە بە (عەیلێ) ناسراوە.
سەرەتا، خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی، دواتر لەگەڵ دایەگەورە و باوەگەورەی و مامی (د. ڕەئووف کەریمی) دا، بۆ شاری بانە چووە، هەر لەوێ، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی تەواوکردووە. هەر لە سەرەتاوە خولیای خوێندنەوەی هەبووە، بە هاوکاریی باوک و دایکی و بە ڕێنوێنیی مامی، جگە لە خوێندنی قوتابخانە، دەستی بە خوێندنەوەی بەرهەمە ئەدەبی و فیکری و مێژووییەکان کردووە و فێری زمانی کوردیش بووە، هەروەها حەزی بە دیوانی شاعیران: هێمن، هەژار، قانع، خەیام. کردووە.
ساڵی 1989، لە کردنەوەی (ئەنجوومەنی ئەدەبیی بانە) دا، کە لەو کاتە یەکەم ئەنجوومەنی ئەدەبیی بانە بووە، بەشدار بووە. هەر لە شاری بانە، پەیوەندی و دۆستایەتیی لەگەڵ نووسەران و چالاکانی وەک
عەتا نەهاییعەتا نەهایی و
کەریم دافعیکەریم دافعی بەستووە.
ئەم تێکەڵبوونەوەیەی بە جیهانی ئەدەبی و ئاڵۆزی ژیانی کۆمەڵایەتی، وای لە تەها کردووە دەست بە نووسین بکا و یەکەمجار بە چیرۆکی (سەمای فریشتەی ڕاستی) دەستی پێ کردووە وەک یەکەم بەرهەمی لە (گۆڤاری سروە- ساڵی 1996) دا بڵاو بووەتەوە.
ساڵی 1994، لە (بەشی پەرستاری- تەکنیسیەنی نەشتەرگەری) ی (زانکۆی پزیشکیی گەیلان) ی شاری (ڕەشت) وەرگیراوە و دوای دوو ساڵ تەواوی کردووە.
ساڵی 1997، بەشداری لە خولێکی ڕاهێنانی یەک ساڵەی (ئەنجوومەنی سینەمای جەوان) دا لە شاری
کرماشانکرماشان کردووە. بەمەش لە خولیاکانی نزیک بووەتەوە و هەر لە ساڵی 1997دا، یەکەم سیناریۆی بە ناوی (گەلاوێژ) ەوە نووسیوە کە لە (فیستیڤاڵی فیلمی ڕوستا- ئێران) دا، خەڵاتی سێیەمی سیناریۆی وەرگرتووە.
ساڵی 1998، دووەم سیناریۆی بەناوی (دووبارە هەر سبەینێ) نووسیوە کە لە فیستیڤاڵی سینەمای گەنجان لە تاران وەرگیراوە و چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ئەمانە سەرەتایەک بوون بۆ درووستکردنی یەکەم کوورتەفیلمی بەناوی (من و تۆ) وە کە پێش چوونە زانکۆ بەرهەم هاتووه.
ساڵی
1999 و بۆ ماوەی شەش مانگ لە نەخۆشخانەی شاری بانە کاری کردووە، کاتێک هەلی کارەکەی بۆ نوێ نەکراوەتەوە، دووبارە هەوڵی خوێندنی داوە و ساڵانی 2000- 2004، زانکۆی هونەریی تاران- کۆلێژی سینەما و شانۆ، بە فیلمی
کوێستانی سپیکوێستانی سپی، بە پلەی بیست لە بیست بڕوانامە (بەکالۆریۆس) ی بەدەست هێناوە، لە ماوەی خوێندکاریی زانکۆدا، چوار کوورتەفیلمی (وڵاتی گوڵەبەڕۆژەکان، سەمای مروارییەکان، سنووری ژین، زریان) ی بەرهەم هێناوە.
تەها لە هەوڵی جیدیدا بووە بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی سینەمایی و بۆ ئەو مەبەستەش ساڵی 2006، بەرەو هەرێمی کوردستان هاتووە و بە هاوکاریی ڕێکخراوی (منداڵپارێزی کوردستان) ، بەشی (سینەماتیک) ی لە (سەنتەری گەنجان) ی شاری
سلێمانیسلێمانی دامەزراندووە، دواتریش لە ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ) دا، هەر بەم ناوەوە ستوونێکی بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 2008، لەگەڵ خاتوو (ئەوین شەریفی) دا خێزانی پێک هێناوە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە. ماوەی نێوان ساڵانی
2006 - 2013، کۆمەڵێک کاری هونەریی (درامی و دیکۆمێنت) ی بە ئەنجام گەیاندووە، کە هەموویان بە شێوازێکی جیاواز ڕاستییەکانی ژیان و مێژووی کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان و ناوچەکەیان نیشان داوە... هەندێکیان لە ئاستی کوردستان و دەرەوەدا، چەند خەڵاتێکیان بەدەست هێناوە، هەروەها زۆربەی کارەکانی، لە فیستیڤاڵ و چالاکییە هونەری و کەلتوورییەکاندا، جێی تایبەت و شایستەیان بەدەست هێناوە.
لە دوا ئێوارەی کارکردنی لە فیلمی دیکۆمێنتی (دەستنووسەکانمان) دا، بەرەو ماڵ گەڕاوەتەوە و دەمژمێر 8ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە (29ی ئایاری 2013) لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، لەسەر شەقامی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی، ماڵئاوایی لە ژیان و هونەری سینەما کردووە.
تەرمەکەی دوای ئەم مەرگەساتە، بە بەشداریی دۆست و خۆشەویستانی تەها و خەمخۆرانی هونەر، لە شاری سلێمانییەوە بەرەو زێدی خۆی بەڕێ کراوە و لە یەک کاتدا بنەماڵەکەی لە شاری (بانە) و دۆستانیشی لە شاری (سلێمانی) ، پرسەیان بۆ گێڕاوە.
سەرچاوە: پەڕتووکی (
تەها کەریمی.. ئەفسانەی سپیدارێکتەها کەریمی.. ئەفسانەی سپیدارێک) ..ئامادەکردنی: بوار نوورەدین.. لەبڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی-2013
ئادان
[1]