جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی 1952 لە گوندی #شیواشۆک#ی گەورەی سەربە شارەدێی (#تەقتەق#) ی سنووری شارۆچکەی #کۆیە# لەدایک بووە.
هەر لەسەرەتای لاوێتی و قۆناغە کانی خوێندنەوە تێکەڵ بە کاری سیاسیی و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان دەبێت و سەرەتای کاری سیاسیشی دەچێتە ڕیزی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و لە #شۆڕشی ئەیلول#ی ساڵی 1974 دا بەشداری بەرچاوی دەبێت. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1015/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی=KTML_Style=width:25%;height:25%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1015/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لە کۆتایی ساڵی 1975 دا پەیوەندیی بە ڕیزەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە دەکات ودەبێت بە سەرپەرشتکاری ڕێکخستن و کاروچالاکییەکانی خوێندکاران.
لە ساڵی 1976 دا کۆسرەت ڕەسوڵ یەکێک بووە لەو هەڤاڵانەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانیان لە شاری #کەرکووک# دامەزراندووە. جمووجۆڵ و چالاکییەکانی لەو کاتەدا بووەتە هۆی ئەوەی لە ساڵی 1977 دا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە زیندانی بکرێت، پاش ماوەیەکی زۆریش لە زیندانی و ئەشکەنجەدان یەکێک بووە لەو پێنج خۆڕاگرە ئازایەی کە هیچ جۆرە ئیعترافێکی نەکردووە و سەربەرزانە لە زیندان هاتووەتە دەرەوە.
لە ساڵی 1981 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی ڕێکخستنەکانی ناوخۆی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و لە هەمان کاتدا لێپرسراوی ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناو شاری #هەولێر# بووە، کە چالاکی و جموجۆڵێکی سیاسی گەورە و بەرفراوانیان لەو شارەدا ئەنجامداوە.
لە کۆنفرانسی 3ی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لە ساڵی 1983 دا بەئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا و دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لە ساڵی 1988 ەوە تاکوو ساڵی 1991 ئەندامی ناوەندی کۆمەڵە بووە لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.
لە ساڵی 1984 بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ساڵی 1985 بەسەختی برینداربووە، دواتر لە ساڵی 1986 دا کە مەڵبەندەکانی 3 و 4 دەکرێن بەیەک مەڵبەند کۆسرەت دەبێتە لێپرسراوی مەڵبەندەکە تاکوو ساڵی 1988، کە یەکێک بووە لە چالاکترین مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە ساڵی 1991 کە نەخشەی ڕاپەڕین داڕێژرا لەلایەن بەرەی کوردستانی کە پێکهاتبوون لە هەموو هێزە سیاسییەکانی ئەو کاتی کوردستان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی سەرپەرشتیکردنی ئازادکردنی شاری هەولێری پێ سپێردرا.
لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا کۆسرەت یەکێک بوو لە دیارترین ئەو سەرکردانەی کە ڕۆڵی بەرچاویان گێڕاوە لە ئازاد کردنی شاری کەرکووکدا.
لە ساڵی 1991 دا بووە بەلێپرسراوی بەرەی کوردستانیی سنووری پارێزگای هەولێر، ساڵی 1992 بووە بە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان و لە ساڵی 1993 تاکوو ساڵی 1996دەبێتە سەرۆکی دووەم کابینەی #ئەنجوومەنی وەزیران#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواتریش بووە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ئیدارەی #سلێمانی# تاکوو ساڵی 2001.
لە ساڵی 2001 بووە بە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە 21-06-2006 کۆسرەت وەک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشان دەکرێت، هاوکات کۆسرەت جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لە ماوەی دەست بەکار بوونیشی وەک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەندین سەردانی ڕەسمی وڵاتانیشی کردووە کە دواهەمینیان سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دیداری لەگەڵ بوش.
کۆسرەت ڕەسوڵ لە ساڵی 1977 هاوسەری گرتووە و دەبێتە خاوەنی شەش کوڕ و یەک کچ، کە دواتر سێ کوڕی شەهید دەبێت.
کۆسرەت ڕەسوڵ زمانەکانی کوردی، عەرەبی و فارسی بە باشی دەزانێت و شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی هەیە.
ڕۆژی 11-11-2017 باری تەندرووستیی تێکچوو و لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا.