وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە هەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای ئەوانەی کە ڕووبەڕووی مردن ئەبنەوە دێت و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە هەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی 1920 دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای ڕووخانی هەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و قاجاری کە ناوچەکانی کوردستان لەژێردەستیاندا بوو.
هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە جەنگی دژی حکومەتی بەعس لە عێراق. [1]
لە زمانی کوردیدا کەسێک کە کەسێکی خۆش بوێت دەڵێت پێش مەرگت بکەوم، واتە هیوادارم قەت مەرگت نەبینم و زووتر لە تۆ بمرم و مەرگم پێش مەرگی تۆ بکەوێت. هەر لەوەش وشەی پێشمەرگە دروست بووە، واتە ئەو کەسانەی بە مەیل و ویستی خۆیان ئامادەن مەرگیان پێش مەرگی نەتەوەکەیان بخەن و ئامادەی هەر چەشنه خەبات و گیانفیدایییەکن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1036/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=پێشمەرگە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1036/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لەڕووی ڕێزمانەوە:
وشەی پێشمەرگە لەڕووی ڕێزمانەوە وشەیەکی لێکدراوە کە بە یارمەتیی فۆنیمی ە ئەرکی ناوی کارا دەبینێت:
کورد لە کۆنەوە بە پێش + وشە ناوی دروست کردووە:
پێش + خزمەت = پێشخزمەت (نۆکەر)
پێش + نوێژ = پێشنوێژ (ئیمامی جەماعەت)
ئەمیش لەسەر هەمان پێوانەیە:
پێش + مەرگ = پێشمەرگ. هەروەها کورد بە فۆنیمی ەش ناوی دروست کردووە، بۆ نموونە لە وشەی شەو بە یارمەتیی ە وشەی شەوەی دروست کردووە و بووە بە ناوێک:
شەو + ە = شەوە (مۆتە، مۆتەکە)
پێشمەرگ + ە = پێشمەرگە (سەربازی کورد).
کەوا بێت لەڕووی ڕێزمانیشەوە هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە.
وەک کاتی دروستبوون: ئەم وشەیە لە سەردەمی کۆماری کورد لە مەهاباد دروست بوو کاتێک دەیانویست بەرانبەر بە سەرباز وشەیەکی کوردی بدۆزنەوە.
لەڕووی واتاوە:
گرنگیی ئەم وشەیە لەوەدایە کە لە هەموو جیهاندا ئەم وشەیە بۆ سەربازی کورد جێ کەوتووە، کەم زمان وشەی وا تایبەتمەندی هەیە، بۆ نموونە بە سەربازی هەموو دنیا دەتوانیت بڵێیت سەرباز بەڵام ناتوانیت بڵێیت پێشمەرگە، بە سەربازی کوردیش کە بۆ ئازادیی کوردستان خەبات دەکات ناتوانیت بڵێیت سەرباز جگە لە پێشمەرگە نەبێت. وشەی پێشمەرگە تەنیا بۆ جەنگاوەری کورد بەکار دەهێنرێت. هیچ وشەیەکی دنیا ئەم تایبەتمەندییەی نییە. [2]