ئەدەبی شاعیر ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد بەگی برایم بەگی ڕۆستەم بەگی سەیفەدینه. ساڵی
1859 لە گوندی
ئەرمەنی بڵاغئەرمەنی بڵاغی شاری
بۆکانبۆکان لەدایک بووە. لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار، هەر لەمنداڵیەوە خراوەتە بەر خوێندن ومامۆستای تایبەتی بۆ تەرخان کراوە بۆ خوێندن و فێری خوێندنەوە و نوسین و فارسی و عەرەبی بووە.
ئەدەبی شاعیر لەتەمەنی بیست ساڵیدا باوکی دەینێرێت بۆ شاری تاران بۆ خوێندن، لە تەمەنی 35 ساڵیدا توشی نەخۆشی لەرزۆکی دەبێت و بۆ چارەسەر دەچێتە وڵاتی ڕوسیا پاش چاکبونەوەیەکی کاتی دەگەڕێتەوە، ساڵی
1910 دێنە ناوچەی شارەزور و ماوەیەک دەمێنێتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە موکریان و نەخۆشیەکەی سەری لێ هەڵدەداتەوە و تەواو ئیفلیج دەبێت.
ئەم شاعیرە شارەزایی باشی هەبووە لە کاری پزیشکی و وێنەگری و مۆسیقا ی بەباشی زانیوە. شیعرەکانی ئەدەب تەنها غەرامییە. هیچ خەیاڵ و ئارەزویەکی تری نەبووە جگە لەوەی کە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا هەموو کات پێکەوەبن و گفتوگۆبکەن.
دیوانی شیعرەکانی ئەم شاعیرە ساڵی
1936 لە شاری ڕەواندز لە چاپخانەی زاری کرمانجی بۆ جاری یەکەم لەچاپ دراوه. دیوانە شیعریەکەی ساڵی
1939 بۆ جاری دووەم لە شاری بەغدا و بۆ جاری سێیەم ساڵی
1966 لە هەولێر لە چاپ دراوە، د. مارف خەزنەدار چەند لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر شیعرەکانی ئەدەب کردوە و ساڵی
1970 بڵاویکردۆتەوە.
ئەدەبی شاعیر لە تەمەنی 53 ساڵیدا و لە ساڵی
1912 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە و لە گۆرستانی گوندی باخچەی فەیزوڵابەگی بۆکان بەخاک سپێردراوە.