ساڵی (1914) لە گوندی داربەڕوولە لە ناوچەی شارەزوور لە دایکبووە.
لە تەمەنی منداڵییەوە خراوەتە بەر زانستی ئایینی و هەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاوە بە دوای زانستی دینی دا.
لە ساڵی (1931) بڕوانامەی زانستە شەرعیەکانی پێ بەخشراوە.
بەهۆی شارەزاییەوە کراوە بە ئەندامی لیژنەی باڵای فتوای کوردستان.
لە (28-11-2008) دا لە تەمەنی (94) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. [1]