ناو: فازیل
نازناو: فازیل میرانی
ناوی باوک: موتنی عەلیخان
شوێنی لەدایکبوون: #زوممار#
ساڵی لەدایکبوون: 1948
$ژیاننامە$
یاساناس و سیاسەتمەدار فازڵ موتنی عەلیخان، ناسراو بە (فازڵ میرانی )، ساڵی 1966 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، نوێنەری کۆنگرەکانی حەوتەم(1966)، هەشتەم(1970) بووە و لە کۆنگرەکانی نۆیەم(1979) و دەیەم(1989) و یازدەیەم(1993) و دوازدەیەم(1999)دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوەتەوە، لە کابینەکانی سێیەم و چوارەمدا وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە و ساڵی 1997 لە کابینەی سێیەمدا کراوەتە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت. هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
فازڵ میرانی ساڵی 1948 لە شاری #موسڵ# لەدایکبووە. ساڵی 2000 بەکالۆریۆسی یاسای لە کۆلێژی ماف لە زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر وەرگرتووە. لە کابینەکانی سێیەم و چوارەمدا وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە و ساڵی 1997 لە کابینەی سێیەمدا کراوەتە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسییە.
$خەباتنامە$
فازڵ میرانی ساڵی 1966 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە. نوێنەری کۆنگرەکانی حەوتەم(1966)، هەشتەم(1970) بووە و لە کۆنگرەکانی نۆیەم(1979) و دەیەم(1989) و یازدەیەم(1993) و دوازدەیەم(1999)دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە و ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا بە سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
لە ماوەی کارکردنیدا لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو: بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئاکرێی سەر بە لێژنەی لقی یەک(1979)، کارگێڕی لێژنەی لقی یەک(1970)، کارگێڕی لێژنەی لقی سێ(1973)، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن(1975)، کارگێڕی لێژنەی لقی حەوتی ئەمریکا(1977)، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن(1979)، بەرپرسی لێژنەی لقی یەک(1991)، سکرتێری مەکتەبی سیاسی(2004) و...هتد.
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی لە وڵاتی ئێران کردووە و هەمان ساڵ لەلایەن هەڤاڵ #مەسعود بارزانی# یەوە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ شۆڕشی گوڵان پەیوەندی پێوە کراوە. ساڵی 1977 وەک پەنابەر ڕووی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.
ساڵی 1988 بە ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری بەرەی کوردستانی هەڵبژێردراوە و لە هەمان ساڵدا بەشداریی لە داستانی خواکوڕک لە دژی سوپای عێراقدا کردووە. ساڵی 1991 سەرپەرشتیی ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی لە دەڤەری بادینان کردووە و بەرپرسی بەرەی کوردستانی بووە لە موسڵ-دهۆک.
لە کابینەکانی سێیەم و چوارەمدا وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان بووە و ساڵی 1997 لە کابینەی سێیەمدا کراوەتە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت.
ساڵی 2010 لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، ڕاپەڕینی باشووری کوردستان و قۆناغی سەروەری، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی پێبەخشراوە.[1]