یانەیەکی وەرزشی پیشەگەریی کوردستانە و مەڵبەندەکەی لە شاری
دھۆکدھۆکە. یانەکە خاوەن کۆمەڵێک یانەی یاریی جیاوازە.
لە گرنگترینیان یاری تۆپی پێ و تۆپی باسکەیە. یانەی تۆپی پێی دھۆک لە ساڵی
1970 دامەزراوە، و لە وەرزی 2009-2010 بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی ئێراق، ھەروەھا لە ساڵی
2011 چووەتە قۆناغی ھەشتی جامی یەکێتیی ئاسیا. لە ئێستادا
2025 لە خولی ئەستێرەکانیی ئێراق بەشدارە. ھەروەھا گەورەترین ڕکابەریی یانەی دھۆک، زاخۆی دراوسێیەتی، ھەموو وەرزێک بەگڕوتینترین و توندترین یاریی ئەنجام دەدەن، یاری نێوان ئەم دوو یانەیە بە «دێربی بادینان» ناسراوە.
یانەی دھۆک کە پێشتر لە وەرزی 2009-2010 نازناوی خولی نایابیی ئێراقی بەدەستھێنا، بەڵام ساڵی
2016 کشانەوەی خۆی لە خولی نایابی ئێراق ڕاگەیاند و پێنج ساڵ لە ڕیزی یانە نایابەکان دوورکەوتەوە؛ بەم ھۆیەوە، یانەی داڵکورد ئامادەیی دەربڕی تا بۆ ماوەی سێ مانگ بە خواستن چوار یاریزانیی یانەکەی پێشکەشی یانەی دھۆک بکات وەک یارمەتییەک بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەمی خولی پلەیەکی ئێراق یاریی بۆ یانەکە بکەن، یانەی داڵکورد جگە لەوەی ھەر چوار یاریزانەکەی بە خۆڕایی پێشکەشی یانەی دھۆک کرد، مووچەی یاریزانەکانیشی لە ئەستۆ گرت.
لە
20-04-202420-04-2024، سەرۆکی یانەی دھۆک، عەبدوڵڵا جەلال، بە مەبەستی ئامادەبوون لە یارییەکی یانەی ئامەدسپۆر سەردانی باکووری کوردستانی کرد، بەڵام لە دەرەوەی یاریگای یانەکە لە شاری ئامەد لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانیی تورکیاوە دەستبەسەر کرا. شڤان محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی یانەی دھۆک ڕای گەیاند، کە سەرۆکی یانەی دھۆک لەسەر بانگھێشتنامەی یانەی ئامادسپۆر سەردانی ئەو شارەی کردووە، بەڵام لەلایەن ھێزی ئەمنیی تورکیاوە لە دەرەوەی یاریگا بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە و ھۆیەکەشی پۆشینی جلوبەرگی کوردی بووە.
یاریگا
یاریگای دھۆک یاریگای یانەی وەرزشیی دھۆکە، تایبەت بەو یاریانەی کە میوانداری یانەکانی دیکەی لێ دەکات، ئەنجامی دەدات. یاریگایەکی ناسراوە لە دھۆک و کوردستان. یاریگاکە لە سەرەتادا جێگای 10 ھەزار کەسی دەکرد، بەڵام دوای نۆژەنکردنەوەی 25 ھەزار کەس دەگرێت، ئەمەش وای کردووە ببێتە یەکێک لە گەورەترین یاریگاکانی ئێراق. ساڵی
1992 درووستکراوە.
درووشم و نازناو
ڕەنگی سەرەکیی یانەی دھۆک زەرد و شینە، کە لە لۆگۆی یانەکە ئاماژەی پێکراوە. لۆگۆکە لە بازێک پێکھاتووە، و درووشمی یانەی دھۆک نیشان دەدات، کە بازی چیاکانە.
لە سەروویی لۆگۆکە بە پیتی ئینگلیزی «DSC» نووسراوە و کورتکراوەی یانەی وەرزشیی دھۆکە، لە خوارەوەشدا ساڵی دامەزراندنی یانەکە نووسراوە.
ڕکابەری
ھاندەرانی یانەی دھۆک، یانەکانی زاخۆ و ھەولێر بە ڕکابەریی سەرەکی خۆیان دەزانن. یانەی زاخۆ ڕکابەریی یەکەمیی یانەکەیە، کە بە ڕکابەریی «دێربی بادینان» ناسراوە. ھەروەھا یانەی ھەولێر و دھۆک ڕکابەرییەکی زۆر گەرمیان ھەیە، بەو پێیەی دوو ھەڵبژاردەی سەرەکیی کوردین لە خولەکانی ئێراق، و ھەردوو یانەکە ھێشتا لە ڕکابەریدان؛ یاریی نێوان ئەو دوو یانەیە بە «دێربی باشووریی کوردستان» ناسراوە، یان لای عەرەبەکان و میدیا ئێراقییەکان بە «دێربی باکووریی ئێراق» ناسراوە، ئەمەش لەژێر کاریگەریی ڕەگەزپەرستیی ناسیۆنالیزمی ئێراقی.
دەستکەوتەکان
خولی ئەستێرەکانیی ئێراق
براوەی وەرزی 2009-2010
براوەی پلەی دووەمی 2011-2012
خولی نایابی ئێراق
براوەی وەرزی 1997-1998
خولی پلە یەکی ئێراق
براوەی وەرزی 1994-1995
خولی نایابی کوردستان
براوەی وەرزی 2006-2007
جامی یەکێتیی ئاسیا: دوو جار بەشداری کردن
2011: چارەکی کۆتایی
2013: قۆناغی 16
جامی یانەکانی کەنداو:
2025: براوەی جامی یانەکانی کەنداو کە یاری کۆتایی لە شاری دهۆک و بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر بەڕێوەچوو
[1]