Barzani Charity Foundation
دەزگای خێرخوازیی #بارزانی# دەزگایەکی ناحکومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە لە ساڵی 2005 لە #هەولێر#ی پایتەختی #هەرێمی کوردستان# دامەزراوه و مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دەزگای خێرخوازیی بارزانییه و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیاری کارەکانی دەزگا دەکات.
دەزگا بۆ دەستپێکی ئیش و کارە خێرخوازییەکانی، مۆڵەتی کارکردنی لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتوە. بەهۆی فراوانبونی کارو چالاکیەکان و بەهاناوەچونی ئاواره و پەنابەران لە سنورەکان و ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا وایکرد ڕێکخراوە جیهانیه بەناوبانگە کان پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵدا ببەستن و هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولادا دروست ببێت. بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان و بەڕێکخراوەییبوونی ئیشوکارەکانی دەزگا بوە هۆی ئەوەی لە کۆبوونەوەی مانگی 4ی 2016ی کارگێڕی و هەماهەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیار درا دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکو ڕێکخراوێکی ناحکوومی ببێت بە ئەندامی ڕاوێژکاری تایبەت لە ئەنجوومەنی ئابووری کۆمەڵایەتی (ئیکۆسۆک- ECOSOC)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بنەڕەتدا کار بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی لێقەوماو و کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەر دەکات. گرنگی بە پەرەپێدانی بواری پەروەردە (بەتایبەتی پەروەردەی منداڵان) و باشترکردنی ڕەوشی تەندروستی و دابینکردنی پێداویستی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان لە کوردستان دەدات.
هەروەکو چۆن دەزگای خێرخوازی بارزانی بەناوی (بارزانیی نەمر)ەوە (1903-1979) ناونراوە، وتەیەکی ئەو کەسایەتیە سیاسی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و مێژووییەیە کە دەڵێ (شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت) فەلسەفەی کاری دەزگاکە پێکدێنێت. لێرەوە، سەنتەری پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (مرۆڤە). بۆیە لە هەر کۆمەڵگه و سنوورێکی جوگرافیدا مرۆڤەکان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەبێ لە سێکتەرەکانی (خۆراکی، پەروەردە، ڕۆشنبیری، تەندروستی، کۆمەڵایەتی و هونەری) دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئەرکی خۆی زانیوەو دەزانێت کە هاوکاری پێشکەش بکات و کەمتەرخەمی نەکردووە.
لە ئەنجامی نەبوونی دەزگایەکی خێرخوازیی خۆماڵی لە کوردستان بۆ ئەوەی هاوکاری خەڵکی هەژارو کەمدەرامەتی کوردستان بکات، دامەزراندنی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی) پێویستیەکی هەنوکەیی بوو. جگە لەوە، لەدوای تێکچوونی باری ئارامی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و وڵاتی سوریای دراوسێ، پەنابەرو ئاوارەکان پێویستی زۆریان بە هاوکاری هەبووە وەکو (خۆراک و جلوبەرگ و داوودەرمان و کەرەستەی تەندروستی...هتد). ئەم دەزگایە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ئه و بۆشاییانەی پڕکردۆتەوه و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بە بەرنامەی پێشکەوتووتر و لەسێکتەری جۆراوجۆردا خزمەتی به و کەسانە کردووە کە پێویستیان بە خزمەتکردن بووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە پیرۆزه زیاتر پشتی بە خەڵکی خێرخواز و مرۆڤدۆستی کوردستان بەستووە، دەتوانین بڵێین بەشێوەیەکی سەرەکی خەڵکی خێرخواز و دەوڵەمەندی کوردستان هاوکاری ماڵی (فەند)ی پرۆژەکانی ئەم دەزگایە دەکەن کە جێگەی دەستخۆشی و پێزانیینە. هەروەها بەهاوبەشی لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوە خێرخوازیی و مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی هاریکاربەخش ڕۆژانە یارمەتی مرۆیی پێشکەشی پەنابەرو ئاوارەکانی وڵاتانی سووریاو عێراق دەکەین.
ئۆفێسی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێرە و سەرپەرشتی (13) کەمپ لە سنوری پارێزگای هەولێر بەهاوکاری دەستەی هەماهەنگی قەیرانەکان لە هەولێر دەکات. ئۆفیسی لە پارێزگاکانی (دهۆک، هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، شنگال)ش هەیە. هەروەها لە پارێزگای کەرکووک و سەرجەم کەمپەکاندا ئۆفێس، سەنتەر، یان نوێنەری هەیە. کارو چالاکیەکانمان لە لایەن تیمێکی پرۆفیشناڵ و شارەزاوە جێبەجێ دەکرێت.