ساڵی 1990 دامەزراوە و لە ساڵی 1992ەوە لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم تیپە هونەریە ساڵانە ئاهەنگ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە سازدەکات و تا ئێستا خاوەنی 15 شانۆگەریی منداڵانە، لەگەڵ چەندین ئۆپەرێت و درامای تەلەڤزیۆنی و (7) کاسێت و CD گۆرانی منداڵان، ماوەیەک لەمەوبەر CDیەکی بەرهەمی ئەو تیپە هونەرییە بڵاوکرایەوە بەناوی (سەما)، سەربە #بەڕێوەبەرێتی هونەری شانۆ لە سلێمانی# بووە، بەڕێوەبەری ئەم تیپە (#تاهیر عەبدوڵڵا ئەمین#) بووە، لە 26 ئەندام پێکهاتووە، چەندین کاری شانۆییان لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکان نمایش کردووە. [1]