ناو: شێرکۆ
ناوی باوک: فایەق
نازناو: بێکەس
=KTML_Bold=ژیاننامە:=KTML_End=
شێرکۆ کوڕی #فایەق بێکەس# و #شەفیقە سەعید#ی وەستا حەسەنە و لە #02-05-1940# لە گەڕەکی #گۆیژە#ی شاری #سلێمانی# لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی کردووە.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری ڕەوشی ئابووری.
لەنێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین هۆنراوەی لە ڕۆژنامەی ژین بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە ڕادیۆی دەنگی کوردستانی ئێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی 1968 یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی بە ناوی تریفەی هەڵبەست بڵاو دەکاتەوە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1276/0057.JPG=KTML_Photo_Alt=شێرکۆ بێکەس=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1276/0057.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1969 لەگەڵ خاتوو نەسرین میرزا ژیانی هاوسەری پێک دەهێنێت.
لەگەڵ سێ هاوڕێی تری ئەدیب و نووسەریدا، حسێن عارف، جەلال میرزا کەریم و کاکەمەم بۆتانی، ساڵی 1971 بەیانی ڕوانگە لە پێناوی نوێکردنەوەی ئەدەب و نووسینی کوردی بڵاو دەکەنەوە.
ساڵی 1974 دووبارە دەبێتەوە بە پێشمەرگە.
پاش تێکچوونی شۆڕش بەرەو خواروی ئێراق، شاری ڕومادی، دووردەخرێتەوە.
ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە سلێمانی.
ساڵی 1984 بۆ پشتگیری شۆڕش و هێزی پێشمەرگە و هەروەها بۆ ئەوەی خۆی لە وەرگرتنی خەڵاتی (قادسیەی سەدام) بپارێزێت- جارێکی تر ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکاتەوە و دەبێت بە پێشمەرگە.
ساڵی 1986 بەهۆی تێکچوونی باری خراپی کوردستان و هێرشە بێئامانەکانی کیمیابارانەوە، پێشنیازی بۆ دەکەن بەرەو دەرەوەی وڵات بچێت.
ساڵی 1986 دەگاتە ئیتالیا.
ساڵی 1987 لە سوید خەڵاتی تۆخۆڵسکی وەردەگرێت. خەڵاتەکەی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێت (ئیگڤار کالرسۆن) ەوە پێشکەش دەکرێت. پاشتر هەر لەو وڵاتە دەمێنێتەوە و دەبێت بە هاووڵاتی سوید.
ساڵی 1992 لە یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبێت بە وەزیری ڕۆشنبیری.
ساڵی 1998 لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێی نووسەر و ڕۆشنبیریدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم درووست دەکەن و دەبێت بە سەرۆکی ئەو دەزگایە.
ساڵی 2009 سەرجەمی بەرهەمەکانی لە هەشت هەزار لاپەڕەدا چاپ کرد.
شێرکۆ بێکەس خاوەنی دەیان کۆمەڵە هۆنراوە و نزیکەی دە هەزار لاپەڕە هۆنراوەی ڕەنگاوڕەنگە.
خاوەنی چەندین ئەزموونی جۆراوجۆرە لە نووسین هۆنراوەدا. ئەو بە هۆنراوە شانۆنامە، پۆستەر، دەقی کراوە، داستان و گەلێ بەرهەمی تری ئەدەبیی نووسیوە.
هۆنراوەی شێرکۆ بێکەس بۆ زۆر زمانی وەکوو ئینگلیزی، فەرەنسی، ئەڵەمانی، ئیتاڵی، سویدی، عەرەبی، تورکی، فارسی و هیی تریش وەرگێڕراون.
لە ڕێکەوتی #04-08-2013# لە وڵاتی سوید و لە ئەنجامی نەخۆشیدا شێرکۆ کۆچی دوایی کردووە.[1]