کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,322
وێنە
  123,357
پەرتووک PDF
  22,032
فایلی پەیوەندیدار
  124,490
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
مام جەلال - جەلال تاڵەبانی
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook4
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter0
Viber1
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
8 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English4
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
مام جەلال
مام جەلال
ناسراو بە #مام جەلال#، لە 6ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی ئێراقەوە لە 2005 پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراقی پێدرا، بەوەش بوو بە یەکەم سەرۆکی کوردی لە مێژووی سیاسی ئێراقدا کە پۆستی سەرۆکی وڵاتی لەئەستۆ گرت، هەروەها یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لەوەتەی مێژووی درووستبوونی ئێراقەوە لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە.
مام جەلال کوڕی شێخ حیسامەدین کوڕی شێخ نوورەڵا کوڕی شێخ غەفووری تاڵەبانییە. هاوینی ساڵی 1933 (هەرچەند لە ناسنامەدا 1934 نووسراوە) لە گوندی (#کەلکان#) ی قەتپاڵی چیای #کۆسرەت# لە دایکبووە، کە دەڕوانێتە #دەریاچەی دوکان#.
چەند ساڵێک تەمەنی منداڵی لەو گوندە بەسەر بردووەو دواتر باوکی بووە بە ڕێبەری #تەکییەی تاڵەبانی# لە #کۆیە#. لەوێ چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی و بەسەرکەوتوویی خوێندنی تەواوکردووە، خوێندکارێکی زیرەک لێهاتوو بووە، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە نیشانەکانی سەرکردایەتی بە جۆرێک لێدەرکەوتووە کە پێش هاوڕێکانی دەکەوت بۆ کۆڕی پرسە و ئەو بۆنانەی لەو سەردەمەدا بەڕێوە دەچوون، بەیانیان لە کاتی ڕیزبوونی قوتابییاندا، مامۆستاکان پێش هەمووان ئەویان هەڵدەبژارد بۆ خوێندنەوەی هەڵبەستی نیشتمانیی و نەتەوەیی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1286/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=جەلال تاڵەبانی و خێزانەکەی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1286/0009.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1945: ئاهەنگێکی میللی لە کۆیە بۆ #نەورۆز# سازکرا، تاڵەبانی کە لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بوو بەشداری تێدا کرد و وتەی حەماسئامێزی خوێندەوە، بووە مایەی سەرسۆڕمانی مامۆستا و بەشداربووان.
لە ساڵی 1946 دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خوێندکار و بەئامۆژگاری یەکێک لە مامۆستاکانی کۆمەڵەیەکی فێرکاری نهێنی دامەزراندبە ناوی (کۆمەڵەی پێشخستنی خوێندنەوە) (K.P.X) و مام جەلال بە سکرتێری هەڵبژاردرا، ئامانجێکی کۆمەڵەکە هاندانی خوێندکاران بوو بۆ خوێندنەوەی دەرەکی.
لە هەمان ساڵدا و دوای دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کورد# لە16ی ئابی 1946 کەوتە ژێر کاریگەریی بەرنامەی پارتی و لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکانییدا کەوتە چالاکی خوێندکارانە.
دوای چوونە ناو کاری سیاسییەوە، ڕۆژنامەی (ڕزگاری) کە پارتی دیموکراتی کورد بە نهێنی دەریدەکرد، کوورتە وتاری لەژێر نازناوی (ئاگر) دا بۆ بڵاو دەکردەوە.
ساڵی 1947 بوو بە ئەندام لە پارتی دیموکراتی کورد و چالاک و لێهاتوو بوو لەو ئەرک و فەرمانە حزبیانەی پێی دەسپێردران.
ساڵی 1948 خوێندنی سەرەتایی تەواوکرد و لە ناوەندی کۆیە بوو بە خوێندکار، ئەو ساڵە بە ساڵی (وەسبە) (ڕاپەڕین) ناسرابوو، کە گەلی ئێراق توانی پەیماننامەی (پۆرتسماوس) هەڵبووەشێنێتەوە و حکومەتی ساڵح جەبر بڕوخێنێ و حکومەتی محەمەد سەدر دابمەزرێنێو لەو کەشوهەوا ئازادیەدا کە لە سایەی ئەم (ڕاپەڕینە) هاتە کایەوە، هەڵبژاردنێکی گشتی خوێندکاران ئەنجامدرا بۆ هەڵبژادنی نوێنەرانی کۆنگرەی گشتی.
ئەوە بوو جەلال تاڵەبانی بە نوێنەری خوێندکارانی کۆیە هەڵبژێردرا و بەشداری لە یەکەمین کۆنگرەی خوێندکارانی ئێراقدا کرد کە لە نیسانی 1948 لە گۆڕەپانی (السباع) ی شاری بەغدا بەسترا. لەم کۆنگرەیەدا بۆ یەکەمین جار گوێی لە شاعیری مەزن (محەمەد مەهدی جەواهیری) بوو، کە هەڵبەستە بە ناوبانگەکەی (ڕۆژی شەهید) ی خوێندەوە، کە بۆ جەع فەری برای و بۆ شەهیدانی وەسبە وتبووی. ئەو ساتانە لە ژیانی تاڵەبانیدا مێژوویی بوون و وای کرد ببێتە یەکێک لە مریدەکانی هەڵبەستی ئەو و دواتریش بوو بە ئازیزترین دۆستی و ئەو دۆستایەتییە تا دوا ساتەکانی ژیانی شاعیر بەردەوام بوو.
ساڵی 1949 و لە سایەی حوکمی عور فی و تۆقاندن کە کوردستان و ئێراقی گرتەوە، تاڵەبانی لە حزبدا سەرکەوت و بووە ئەندامی لیژنەی ناوچەی کۆیە.
لە شوباتی 1951 دا و لە کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کورد، بە ئەندامی لیژنەی ناوەندی هەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر پاراستنی ڕیزەکانی پارتی پلەکەی خۆی بە هەڤاڵێکی خۆی بەخشی کە دوای دەرچوونی لە زیندانی بەشداری لە کۆنگرەدا کردبوو.
لە ساڵی 1951 دا لەگەڵ چەند هەڤاڵێکدا گیراو بۆ شاری موسڵ دوور خرایەوە، لەوێش لە #خەبات#ی سیاسیدا بەردەوام بوو و دواتر چووە کەرکووک بۆ تەواوکردنی خوێندن و سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی ڕێکخستنەکانی حزب و بووە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کەرکووک. لە هەمان ساڵیشدا ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانی بە شێوەیەکی نهێنی گرتە ئەستۆ تا ئەو ڕۆژەی گیرایەوە.
ساڵی 1952 چووە کۆلیژی ماف (حقوق) لە بەغدا کە ئەو دەمە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کورد پەرتەوازە بوو، بەڵام مام جەلال توانیی ڕێکخستنەکانی حزب تۆکمە بکاتەوە.
لە کانوونی دووەمی 1953 دا بەشداریی کۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و لە مانگی شوباتدا سەرپەرشتی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی قوتابییانی کوردستانی کرد و لە کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی قوتابییانی کوردستان هەڵبژێردرا و لە هەمان ساڵیشدا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی (یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان) ، هەر لەو کاتانەدا نوێنەری پارتی بوو لای زۆربەی حزبە نهێنێ و ئاشکراکانی ئێراقی.
ساڵی 1954 بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
ساڵی 1955 سە فەری دەرەوەی ئێراقی کرد و لە فیستیڤاڵی لاوان و قوتابییانی جیهانی لە وارشۆ بەشداری کرد و لەوێوە سەردانی یەکێتی شوورەوی ئەوسا و چینی کرد.
ساڵی 1956 لەبەر چاوان ون بوو، کەوتە خەباتی ژێر زەمینی و ناچار بوو لە پۆلی چوارەمی ما فدا خوێندن بەجێبهێڵێت.
ساڵی 1957 سە فەری سووریا و مۆسکۆی کرد و لە فیستیڤاڵی لاوان و قوتابییانی مۆسکۆ بەشداری کرد و هاتنی بۆ سووریا بە فرسەت زانی بۆ پەیوەندی بە کوردەکانی ئەوێوە و پەیوەندییەکی سیاسی درووستبوو. لە هەمان ساڵیشدا گەڕایەوە ئێراق و بەشداری لە کارەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی یەکگرتوو کرد و بوو بە بەرپرسی ڕۆژنامەی (خەباتی کوردستان) کە لە سلێمانی بە نهێنی دەریان دەکرد.
لە یەکەمین ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی 14/ی گەلاوێژی ساڵی 1958، سەرپەرشتی ڕێکخستنی خۆپێشاندانی جەماوەری سلێمانی کرد و بە هاوکاری هەڤاڵانی حزب لەنێو شاردا، پاشان چووە بەغدا و بەشداریی لە کاروباری مەکتەبی سیاسی و دەرکردنی گۆڤاری (ڕزگاری) (التحریر) دا کرد، هەروەها ئەرکی ئەو خەباتەی لە ئەستۆ گرت کە لەنێو ڕیزەکانی حزبدا فراوان دەبوو، وەک پێویستییەکی بوونی حزبێکی پێشڕەوی کوردستانی و ڕێکخراوە پێشەییەکان بەرهەڵستکاری کردنی ئەو هەوڵانەی کە دەیانویست پارتی دیموکراتی کوردستان بکەنە پاشکۆی حزبێکی ئێراقی.
ساڵی 1959 جارێکی تر بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا و لە هەمان کاتدا ئە فسەری یەدەکی کەتیبەی چوارەمی تانک بوو، هەروەها بەشداری لە دەرکردنی ڕۆژنامەی (خەبات) دا دەکرد کە بە زمانی عەرەبی دەردەچوو، بە ناوی (#پیرۆت#) ەوە وتاری تێدا بڵاودەکردەوە.
ساڵی 1960 بەرپرسی لقی سلێمانی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوو کە خولێکی هۆشیاری بۆ کادێرەکان کردەوە.
ساڵی 1961 بووە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (کوردستان) و دوای داخستنی ڕۆژنامەی خەبات دووچاری ڕاوونان بوو لە بەغدا، بەڵام لە شەوی نەورۆزی هەمان ساڵدا وتارێکی دژی دیکتاتۆریەت خوێندەوەو بەرگری لە بارزانی خوالێخۆشبوو کرد کە ئەو سەردەمە قاسم کۆمەڵێک تاوانی دابووەوە پاڵ لە ئەنجامی ئەوەدا فەرمانی گرتنی دەرچوو و بە نهێنی گەڕایەوە سلێمانی و خۆی شاردەوە و بەشداری لە ڕێکخستنی مانگرتنی گشتیدا کرد کە لە شەشەی ئەیلوولدا کرا.
لە ئەیلولی 1961 دا کە شۆڕش هەڵگیرسا، بەرپرسی ناوچەی سلێمانی بوو، یەکەمین بنکەی شۆڕشی لە چەمی ڕێزان کردەوە و سەرپەرشتی کرد و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی لیوای سلێمانی
کرد تا وای لێهات زۆر فراوان بوو و بووە هێزێکی گەورە، ئەوە بوو کرا بە لێپرسراوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لە نەورۆزی 1962 دا، سەرکردایەتی ئەو هێرشە بەر فراوانەی کرد بۆ سەر ناوچەی #شارباژێڕ# و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەست بەسەر هەموو بنکەی پۆلیسی شارەدێی #بناوەسووتە# و چوارتادا گیرا و هێزەکانی بەرەو شارۆچکەی پێنجوێن برد و تەواو ناوچەکەیان ئازاد کرد. بەم شێوەیە هەردوو ناوچەی شارباژێڕ و پێنجوین بوونە دوو ناوەندی شۆڕش و سەرکردایەتی. لە 1962 1963 زۆربەی ناوچەکانی قەرەداغ و قەڵاسێوکە و گەرمیان و سەنگاو ئازاد کران. ئەو دەمە مام جەلال فەرماندەی هێزی ڕزگاری بوو، لە هەمان کاتیشدا سەرپەرشتی دامەزراندنی ناوەندەکانی بەمۆ و هەڵەبجە و تەوێڵە و بیارەی دەکرد.
ساڵێک 1963 و دوای کودەتا ڕەشەکەی شوبات، مام جەلال بە سەرۆکی و فدی کوردی دەستنیشان کرا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی تازەدا کە لە سەرتادا ڕەزامەندیان لەسەر گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەی ڕەوای کورد نیشاندا، هەروەها سەردانی کۆماری میسری و جەزائیری کرد و چاوی بە عەبدولناسر و بن بێلا کەوت و لە هەمان ساڵیشدا سەردانی ئەوروپای کرد و نوێنەرایەتی شۆڕشی کوردستانی کرد و سەرکەوتوو بوو بۆ ناساندنی کێشەی کورد و ئاشکرا کردنی بارودۆخی کوردستان و کۆکردنەوەی یارمەتیی و هاوکاری بۆ شۆڕش لە وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، چیکسلۆ فاکیا و نەمسا.
ساڵی 1967 بەشداری لە کۆڕی (ئیشتراکییەکانی عەرەب) کرد لە جەزائیر و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر بە پێزی دەربارەی کێشەی کورد و شەرعیەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و دۆستایەتی نێوان کورد و عەرەب پێشکەشکرد.
ساڵی 1970 ڕۆڵی کاریگەریی خۆی بینی لە یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر بووبوونە دوو باڵ و ناکۆکییەکی تاڵ و خوێناوی لەنێوانیاندا هەبوو.
ساڵی 1972 سە فەری دەرەوەی ئێراقی کرد و ماوەیەک لە لوبنان و میسر و سووریا مایەوە و دوای ڕووخاندنی شۆڕشی کورد کە لە ئەنجامی ڕێکەوتننامەی نێوان سەدام و شای ئێران لە ئاداری 1975 لە جەزائیر ئیمزا کرا، تاڵەبانی هەر لەو ناوچانەدا مایەوە.
لە 01-06-1975 لە دیمەشق لەگەڵ دەستەیەک لە هەڤاڵانیدا #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یی دامەزراند و نەخشەی بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ دانا کە لە 01/ی حوزەیرانی 1976 ڕاگەیەنرا و بووە سکرتێری گشتی یەکێتیی.
لە ساڵانی دوای دامەزراندنی یەکێتی لەسەر چالاکی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و شۆڕش بەردەوام بوو لەگەڵ هەڤاڵەکانی لە چیا و ئەشکەوتەکانی کوردستاندا دەژیا.
لە 06/نیسانی 2005، مام جەلال 227 دەنگی لە کۆی 248 دەنگی ئەندامانی کۆمەڵەی نیشتمانی ئێراقی بە دەستهێنا و بە هەڵبژاردنێکی ڕاستەوخۆ بە یەکەمین سەرۆکی هەڵبژێراوی ئێراق هەڵبژێردرا.
ڕۆژی 03-10-2017 کۆچی دوایی مام جەلال لە ئەڵمانیاوە ڕاگەیەنرا.
ئەم بابەتە 216,069 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پوک سەنتەر
فایلی پەیوەندیدار: 79
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 372
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: 03-10-2017 (84 ساڵ)
جۆری کەس: کەسایەتی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئەڵمانیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-02-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 216,069 جار بینراوە
QR Code
بیروڕاکانتان
تێبینی: تەنیا ئەو بیروڕایانە بڵاودەبنەوە کە تایبەتن بە بابەتەکەوە و تانە و تەشەریان بۆ کەس و لایەن تێدا نییە! هەروەها ڕێنووسی بیروڕاکان وەک خۆیان بڵاودەکرێنەوە و کوردیپێدیا دەستکارییان ناکات.
دەست خۆشیتان لێدەکەم سەرکەوتوو بن. جێگای شانازین. سەروەتێکی مێژووی گرنگ بۆ کورد تۆمار دەکەن.
ماندوو نەبن
ئاسۆ عبدالله
04-10-2025 09:47:31
asso.mohamed@web.de

فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.160 KB 03-10-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!