ساڵی 1975 لە شاری سنە لە دایکبووە. بڕوانامە پەیمانگای هونەری شێوەکاری وەرگرتوە، ئێستا کارناسی کاروباری فەرهەنگی ڕێکخراوەی اموزش و پرورش واتە پەروەردەی شاری سنە و مامۆستای کارگەی فێرکاری شانۆی سنەیە. وەکوو ئەکتەر لە چەندین شانۆگەری ڕۆڵی بینیوە، لەوانە: دختر افتاب واتە کچی هەتاو، دادگاە حیوانات واتە دادگای ئاژەڵان، ای بچەها کمک واتە ئەی منداڵەکان یارمەتی، پرومتە در زنجیر واتە پرۆمتە لە زنجیردا، تەوتەئە و خیال خیس اتلسی واتە خەیاڵی خووساوی ئەتڵەسی.
گەوێڵی ساڵی 1988 شانۆنامەکانی؛ هلیا، زیر یک سقف واتە لە ژێر سەربانێکدا، همزاد، معشوق، شاید یک ڕوز پاییزی واتە شایەد ڕۆژێکی پاییزی، مریم هنوز باکرە است واتە مریەم هێشتا هەر کچە و... نووسیوە و هەروەها دەرهێنەری بۆ چەندین شانۆگەری ئەنجامداوە، لەوانە: ساعت پنج شد بابا واتە کاتژمێر بووە 5 باوە، سحوری، بە من میگن مک کنا واتە بەم من دەڵێن مەک کنا، جنگ کور واتە شەڕی کۆر، سرانجام یزد گرد واتە سەرئەنجامی یەزدگرد و....
شانۆکاری کورد هەروەها خەڵاتی یەکەمی دەرهێنەری و نووسینی شانۆنامەی لە فیستیڤاڵی شانۆی پارێزگای کوردستان و هەروەها فیستیڤاڵی خوێندکارانی ناوەندی پەروەردەی مامۆستایی کوردستان بەدەستهێناوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە فەرەشید گەوێڵی بە شانۆگەری دیدار لە بەشی سەرەکی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی فەجر لە ساڵی 2006 بەشداری کرد کە لە دوو سانسی جیاوازدا لە تەلاری سایەی کۆمەڵگەی شانۆی شاری تاران نمایش کرا.