لەدایک بووی ساڵی (1977) شاری سلێمانییە، لە ساڵی (1989) لە ڕێگەی چەند سروودێکی منداڵان بەشداری لە چەند فیستیڤاڵێکدا کردووە، لە ساڵی (1996) یەکەم گۆرانی خۆی بە ناوی گوڵەگەنم تۆمار کردووە، پاشان چەند گۆرانییەکی بە شێوەی تاک بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی (1997)ەوە دەچێتە هەندەران، لە ساڵی (2004) یەکەم ئەلبوومی گۆرانی خۆی بە ناوی دیەم بڵاوکردووەتەوە.