ساڵی
1951 لەگوندی کاوانیان-ی بناری سەفین لەدایک بووە. ساڵی
1967 بنەماڵەکەیان لە
سلێمانیسلێمانی نیشتەچی بووە. ساڵی
1973 پەیوەندیکردووە بە (کۆمەڵەی مارکسی لینینی)یەوە. ساڵی
1974 لەشۆرشی ئەیلولدا بەشداریی کردووە. دوای شکستی شۆرش بۆ شاری (کەربەلا) دوورخراوەتەوە. ساڵی
1976 پێوەندیی کردۆتەوە بەکۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە و لەریزەکانی (ی.ن.ک) دا چالاکی هەمەجۆری ئەنجامداوە، ساڵی
1980 کراوە بەئەندامی کۆمیتەی سەربازی لەشاری
هەولێرهەولێر. ڕۆژی 23-03-1981 سێ لە هاوڕێیانی کە بریتی بوون لە (کەریم ڕەسوڵ قادر و تەها فەقێ یوسف)و هەڤاڵێکی تریان دەسگیردەکرێن و تەحسینیش ڕوویکردۆتە شاخ. دوای بەشداریکردن لەیەکەم کۆنفرانسی کۆمەڵە دا چۆتە خۆشناوەتی و پاشان تیپی 83ی هەورێ و فەرماندەی کەرتی پێسپێردراوە.لەژیانی پێشمەرگایەتیشدا چەندین پلەی جۆراوجۆری پێسپێردراوە وەک: جێگری فەرماندەی تیپی 83ی هەورێ لەساڵی 1983و فەرماندەی تیپی 91ی سەفین لە 1985و فەرماندەی تیپی 85ی بەرانەتی لە 1986و لەساڵی
1989 بۆتە فەرماندەی تیپی 86ی دەشتی هەولێرو لەساڵی
1991 جێگری فەرماندەی لەشکری دووی هەولێر و لەساڵی
1992 بەرپرسی هەواڵگری بووە لەسەرکردایەتی ناوچەی هەولێر و لە
1994 قایمقامی شەقڵاوە بووە. لەئەیلولی 1995دا کراوە بەفەرماندەی لەشکری 9ی کۆیە و
1996 دا ئەندامی فەرماندەیی دووی هەولێر بووە. لەداستانی 13 ڕۆژەی سماقوڵی- سوسێ-دا، لە
11-09-198711-09-1987 دا نەوزاد کاوانی برای ژیانی بە کوردستان بەخشیوە. وەک دوا وەفاداری لەرۆژی
09-11-199709-11-1997 دا لەگردی (جاسوسان) لەگەڵ هەڤاڵان (هاوار ڕەمزی هیرانی و بورهان حەمید
کەرکووککەرکووکی)، بە خاکی کوردستان سپێردراونەتەوە.