ساڵی 1944 لە سلێمانی لەگەرِەکی چوارباخ لەدایکبووە.
ساڵی 1958 دەچێتە ڕیزی (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابییانی کوردستان) .
1964 دەبێتە خوێندکار لەزانستگای موسڵ و بەرپرسی ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابییان لەزانستگا.
هەر لە 1964 دەگیرێت و دەدرێت بەدادگای (امن الدولة) لە کەرکووک و دوایی بە مەرسوومێکمی کۆماری حوکمەکەی لەسەر لادەبەن.
لە 1964 پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە دوو بەش، ئەم لەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسییدا دەمێنێتەوە.
لە 1964-1969 بەشداریی دەکات لەدوو کۆنگرەی یەکێتی قوتابییان و کۆنگرەیەکی مامۆستایانی کوردستان و کۆنفرانسێکی ناوخۆی باڵی مەکتەبی سیاسیی.
1970 لەگەڵ دامەزراندنی کۆمەڵەی مارکسیی لێنینی کوردستاندا (کەدوایی ناوەکەی گۆڕا بۆ کۆمەڵەی ڕەنجدەران) ، یەکێک دەبێت لەئەندامە سەرەتایی وچالاکەکان.
1975 ئەمری گرتنی بۆ دەردەچێت لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە و واز لەماڵ وحاڵ و کاری دێنێت و دەچێتە شام.
1976 بەهۆی هەڵوێستی سیاسی و بیروڕای ئازادەوە پەلامار دەدرێت و بەناچاریی دەست لەکاری سیاسیی هەڵدەگرێت و ڕوودەکاتە کەنداو و دواتریش بەیەکجارەکی دەچێتە سوید و لەوێ نیشتەجێدەبێت.
ئێستا ئەندامی هیچ ڕێکخراو و حزبێکی سیاسیی نییە.