لە زمانی خۆیەوە:
لەساڵی 1946 دا لەگوندی 'دۆڵبێشک'ی سەر بەشارۆکە' ناحیە'ی ماوەت لەدایک بووە. پۆلی دووهەم و پێنجهەمی سەرەتاییشی لەو شارۆکەیەدا خۆێندووە. پۆلەکانی دیکەی سەرەتایی و نێوەندی و ئامادەیی لەشاری #سلێمانی# تەواو کردووە.
لەساڵی 1960 وەچووەتەناو ڕیزەکانی پارتی دیمۆکڕاتی کوردستانەوە، لە پایزی ساڵی 1962 دا لەگەڵ حەوت ئەحمەد ناوی دیکەدا کەئەوانیش هەموویان خوێندکار بوون، بەتۆمەتی کوشتنی سیخۆڕێک گیراوە و ماوەی سێ حەوتە لە ئیزیباتخانە' ی سلێمانی کەئەوکاتەبە' قەسسابخانه' ناوبراوەلەژێر لێپرسینەوەدا بووە. دوای سێ حەوتە لەگەڵ ئەحمەد ناوەکانی دیکەدا، ڕەوانەی بەندیخانەی سلێمانی کراوەو لەدوای یەکەم کوودەتای بەعسییەکان ساڵی1963 و لەسەردەمی ئاخاوتنەکانی نێوان ڕژێمی بەعس و سەرکرداێتی شۆڕشی کوردستاندا، ئازاد کراوە، وەلێ بەهۆی ئەو دەستگیرکردنەیەوەساڵێک خوێندنی لەدەست داوە.
دوای تەواکردنی خوێندنی ئامادەیی لە ساڵی 1967 دا، لەزانکۆی بەغدا، لەکۆڵێجی کشتوکاڵی وەرگیراوەو لەساڵی 1971 دا بەکالۆریۆسی لەزانستی کشتوکاڵدا وەرگرتووە. لەسەردەمی دانیشگاشدا لەنێو ڕیزەکانی پارتیدا چالاک بووەو دوای ڕێککەوتنی یازدەی ئازار، بووەتەئەندامی ناوچەی بەغدای پارتی دیمۆکڕاتی کوردستان و لەهەمان کاتیشدا وەک نوێنەری پارتی' ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەراێتی تەعاونیاتی زراغی غێڕاق' بووەهەتا کۆتایی ساڵی 1973. لەکۆتایی ساڵی 1973 دا لەرێگای پارتی دیمۆکڕاتی کوردستانەوەزەمالەی خوێندنی دکتۆرای لەوڵاتی ڕۆمانیا وەرگرتووە.
لەڕۆمانیاش بەرپرسی ڕێکخراوی پارتی دیمۆکڕاتی کوردستان بووەهەتا ساڵی 1975 و نووچهێنانی شۆڕشی کوردستان. لەوێ بەدواوەپەیوەندی لەگەڵ پارتیدا پچڕاوە.
لەمانگی ئابی ساڵی 1975 دا بەشداری لەکۆنفڕانسی 'خوێندکارانی کورد' لەئەوروپا کردووە. لەسەروبەندی ئەو کۆنفڕانسەداو لەکۆبوونەوەیەکی سەربەخۆی دەستەی ڕۆمانیا کەبریتیی بوون لە 'جەببار سابیر و ئیبڕاهیم شێخ ئەحمەد- ناسراو بەبلەڕەش و ئەحمەد میراودەلی' لەگەڵ بەڕێزان ' #جەلال تاڵەبانی# و #نەوشیروان مستەفا#' دا، ئەحمەد میراودەلی بەچەند مەرجێک، بڕیار دەدات لەگەڵ یەکێتیدا کار بکات و هەر لەو کۆبوونەوەیەشدا بەرپرسیاریێتی ڕێکخراوی یەکێتی لە ڕۆمانیا وەردەگرێ. وەلێ دوای ئەوەی یەکیێتی مەرجەکان ناباتەسەر و بەتایبەتیش دوای ڕوداوەکەی #هەکاری# واز لەیەکێتی دەهێنێ و بێ لایەن دادەنیشێ.
لەمانگی مارتی ساڵی 1978 دا بەرگری لەتێزەی دکتۆراکەی دەکات و تیایدا سەرکەوتوو دەبێت. دوای تەواوکردنی خوێندن وەک پەناهیندەیەکی سیاسی خۆی دەگەیەنێتەوڵاتی ' نەمسا' و لەکامپی' تڕایسکرخن' ی نزیک شاری 'ڤیێننا' خۆی دەگرێتەوە. لەوێشەوەداوای کۆچکردن بۆ وڵاتی ' کەنەدا' دەکات و خۆشبەختانەبەئاسانی پڕۆسەی کۆچکردنەکەی بەڕێوەدەچێت و لە25-07-1979 دا، دەگاتەکەنەدا.
لەسەرەتاوەلەکارگەیەکی شیرەمەنی' تاوتوێکردنی شیر' کارێکی نزیک لەبوواری زانستەکەی خۆیدا دەدۆزێتەوەو تیایدا دەمێنێتەوەهەتا داخستی کارگەکه. دوای داخستنی کارگەکەلەدەزگای پەروەردەی شارەکەی تیایدا دەژی کیتچنەر دەستبەکار دەبێ هەتا خانەنشێنکردنی لەرۆژی 21-08-2009. دا.
ئەحمەد میراودەلی لەساڵی 1977 دا، هاوسەرگیری لەگەڵ کیژێکی ڕۆمانی بەناوی' ئانا' دەبەستێ و سێ کچیان هەیە.
سۆزان: ساڵی 1981 لەدایک بووەو بەکالۆریۆسی لەرۆژنامەگەریدا بەدەست هێناوە، بۆ چەند ڕۆژنامەو گۆڤاری کەندایی کاری کردووەو چەند بابەتێکیشی لەسەر کورد و ئەنفال و ژنی کورد لەگۆڤار و ڕۆژنامەکانی کەنەدایی و ئەمەریکاد بڵاوکردۆتەوە. هەندێک لەنووسینەکانیشی وەرگێڕاونەتەسەر زمانی کوردی و لەهەفتەنامەی میدیا و ڕووداودا بڵاوکراونەتەوە.
سەیران: ساڵی 1982 لەدایک بووەو ئێستا نەخۆشەوان' nurse' ەلەخەستەخانەیەکی شاری تۆڕۆنتۆ و لەهەمان کاتیشدا خوێندکاری ماستەرەلەنەخۆشەوانیدا.
پەیمان: ساڵی 1985 لەدایک بووەو دیپلۆمی بەڕێوەبردنی شانۆی هەیەو ئیستاش خۆیندکارەلەدانیشتگای ' ولفرێد لۆریێر' لە شاری کیتچنەر بۆ بەدەستهێنانی بەکالۆریۆس لەسینەماتۆگڕافیدا.
ئەحمەد میراودەلی؛ ناو بەناو لەرۆژنامەو گۆڤارەکانی کوردستان و سایتەئەلێکتڕۆنییەکاندا، لەسەر بابەتی جیاواز دەنووسێ.