دەروازەی سنووریی پەروێزخان کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری #سلێمانی#یەوە دەروازەیەکی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە کە هەفتانە 2500 بۆ 3000 ئوتومبێلی بارهەڵگر هاتوچۆی پێدا دەکات، ئەو بارهەڵگرانە شمەکو کەلوپەل، بە تایبەتیی خۆراک، لەنێوان ئێران و هەرێمدا دەگوازنەوە و هاوکات 1600 کرێکار لە هەردوو بەری ئەو مەرزەدا کار دەکەن. پەروێزخان (40کم) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی #خانەقین#ەوە دوورە.[1]