-ناوی تەواوی (رەمەزان ئەحمەد حەمە عەلی)يە، ناسراو بە (ئاکۆ سوور)، ساڵی
1965 لە شارەدێی سێگردکان هاتۆتە ژيانەوە.
-ساڵی
1980 پەيوەندی بەرێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە.
-ساڵی 1981لەهەرێمی دووی چەمی ڕەزان چەکی پێشمەرگايەتی لە شانکردووە لەشۆرشی نوێ.
-بەشداری زۆربەی چالاکی و نەبەردييەکانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووی سنووری هەرێم و تيپەکەی کردووە.
- لە مانگی حوزەيرانەوە تاوەکوو مانگی تشرينی يەکەمی
1990 سەرپەرشتی پارتيزانەکانی
کەرکووککەرکووکی کردووە لە ناوچەکانی شوان و ساڵەيی و شێخ بزێنی خواروو و سەروو، بەتايبەت ئاقاری هەنارەی عەمدۆن.
- فەرماندەيەکی پێشمەرگەی چاونەترسی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان بووە لە ڕاپەرينی
1991 ڕۆلی جوامێرانەی هەبووە لە ئازادکردنی شاری کەرکووک و لە تەنيشت خۆيەوە يونس ئەحمەد حەمەعەلی برای لە 20-3-1991لە شاری کەرکووک شەهيد دەبێت.
- ئەم فەرماندەيە لە24/25-12-1994لە بناری شاخی سەفين لە شەقڵاوە دەبێتە قوربانی شەڕی ناوخۆی نێوان يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان و پارتی ديموکراتی کوردستان دوای 24ساڵ خەباتی ڕێکخستن و پێشمەرگايەتی و پارتيزانی لەو شەڕە نەخوازراوە دەچێتە کاروانی شەهيدانەوە.
- شەهيد(5)برای تری شەهيدبوونە بەناوەکانی(بەکر، مەلا سەمەد، يونس، ساڵح بی کەی سی، محەمەد).
بڕوانە پارتيزانەکانی کەرکووک بەدواداچون و بيرەوەری لاپەڕە71-79.
-هۆنراوە بۆ شەهيدبوونی زۆر نووسراوە ديارترينيان بە ناونيشانی:
لە دوو توێی کۆڵەپشتی پارتيزانێکدا
من چيايەکم لوتکەی بەرزم سەری تۆيە
پەرتوکێکم ناونيشانم ناوی تۆيە
پێشەکيەکەم سەرگوزشتەی خەمی زۆر و
خەندەی گەرمی لێوی تۆيە
قەلەمێکم مەرەکەبم خوێنی تۆيە
من شيعرێکم کێش و سەروام
وێنەی ڕێکی باڵای تۆيە
ئاوازێکم سەمفۆنياکەی
هەلهەلەی ڕەبيە گرتنی کاک ئاکۆيە.
[1]