لە 1963 دا لەگوندی قەلای شێخ ڕەشیدی سەنگاو لەدایکبووە. لەئەنفالی سێی #گەرمیان# باوکی و دایک و (5) خوشک و برای دەستگیرکران، بەهۆی تەمەنی گەورەوە شێخ ڕەشید ئازادکرا و ئەوانیتریش بەکۆمەڵ کوژران و لەبیابانەکاندا شوێنبزر کران.
لەسەرەتای 1981 بووە بەپێشمەرگە. دوای مامەڕیشە بوو بەفەرماندەی کەرتی (4)ی جەباری. ساڵی 1986 لە شاخی حەسەن بەگ-ی پشت گوندی ولاغلو گیانی پاکی بە کوردستان بەخشی.